لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

یەكێك لە شێخە گەورەكانی توركیا دەستدرێژی دەكاتە سەر منداڵێك

06/09/2020


كارزان گلی

شێخ ئەیووب فاتیح، کە خاوەنی تەریقەتی تایبەت بە خۆیەتی لە تورکیا، کاتێکیش وتاری ئاینی پێشکەش دەکرد، سەدان کەسی دەخستە گریان، بە هۆی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر منداڵێکی کچی ۱۲ ساڵان دەستگیر کرا. ئەو شێخە کەسایەتییەکی بەناوبانگە و رۆژانە خەڵک بۆ دەست ماچکردن دەچوونە زیارەتی، چونکە لە چەندین شوێن گوتوویەتی ئەوەی دەستی ماچ بکات دەچێتە بەهشتەوە.

ئەو شێخە نا موبارەکە، کە نەیتوانی بەرامبەر منداڵێک شەهوەتی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات، تەمەنی ٥٨ ساڵە و بە فاتیح نوور الله ناوی دەرکردبوو، چونکە لای موریدەکانی و خەڵکی بە کەسێکی پیرۆز سەیر دەکرا. لە تورکیا بەکارهێنانی ئایین بۆ گەوجاندنی خەڵک باوە، پێشتریش چەندین مەلای مزگەوت بە هۆی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ دەستگیر کراون.

گەر چاوێک بە مێژووی دەوڵەتی عوسمانیدا بخشێنین، بۆمان دەردەکەوێت کە پادشاکانیان چەند حەزیان لە سێکس بووە لەکەڵ منداڵ، بۆیە دیاردەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ، مێژوویەکی قوڵی لەناو پیاوە ئایینییەکانی تورکیا هەیە.

ئەردۆغان ئایین بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەکاردەهێنێت و بینیویشمانە لەوڕووەوە درێخی نەکردووە، بەڵام دەبێت ئەو شایەدییە بدەین کە رێگە نادات ئایین بۆ پەلاماردانی منداڵ بەکاربهێنرێت.

ئەو سەرۆکە زانی لەناو پیاوانی ئاینی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵی خوار تەمەن ۱٨ بووەتە دیاردە، بۆیە دەزگاکانی ئاساییشی سەرپشک کردووە لە دەستگیرکردنیان. بە گوێرەی زانیارییەکانیش، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو چەندین پیاوی ئایینی بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ دەستگیر کراون.

 

لینكی فەیسبوك

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure