لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

رێكخستنی پاسەوانانی ئایین دروستبوون و ئاراستەكانی ئایندەی

08/09/2020


نوار شەعبان

دەستپێك
هێشــتا پارێــزگای ئیدلــب و ناوچەكانــی دەوروبــەری لەبــەردەم چەندیــن مەترســی ئەمنــی ناوخۆیــی و دەرەكیدایـە، كـە رەنگدانـەوەی لەسـەر داهاتـوی دەبێت، لــەو مەترســی و ئاڵنگارییانــە دۆســیەی (رێكخســتنی پاســەوانانی ئاییــن- حــراس الدیــن)ە، كــە جۆرێــك لــە تایبەتمەنـدی لـە كار هەیـە و هـاوكات پەیوەستیشـە بـە ژمارەیــەك كارتێكــەری دیكــەوە، گرنگــی ئــەم دۆســیە لــە ئەنجامــی گۆڕانــی پەیوەنــدی ئــەو رێكخســتنە بــە هەیئــەی تەحریــی شــام (بــەرەی نوســرەی پێشــوو) لــە پەیوەندییەكــی ئاڵــۆز و پەیوەســت بــە بەرژەوەنــدی بــۆ رووبەڕووبوونــەوەی ســەربازی، ئەمــەش لــە ســایەیئــەو ئاڵنگارییــە ناوخۆییانــەی لــە پارێزگاكــەدا ئەگــەری دەسـتێوەردانی سـەربازی زۆرتـر كـردەوە كـە جێكەوتـەی كۆمەڵایەتـی، سیاسـیی و ئەمنـی زۆرتـر بـەدوای خۆیـدا دێنێـت، لـەم راپۆرتـەدا هەوڵـدراوە پێكهاتەی پاسـەوانانی ئاییــن و ئــەو گۆڕانكارییانــەی بەســەر پەیوەندییەكانــی هاتــووە و ئەگەرەكانــی داهاتــوو و ململانێــی لەگــەڵ هەیئــەی تەحریــی شــام بخرێتــەڕوو.

ناسنامە
دەســتپیكی كاری ئــەم رێكخــراوە لــە (27 شــوباتی2018 )بــوو، ئەمــەش لــە ئەنجامــی یەكگرتنــی حــەوت گرووپـی چەكـدار لـە ئیدلـب، وەك لـە خشـتەی ژمـارە(1) روونكراوەتــەوە، پێكهاتەیەكــی ســەربازی نوێیــان لەژێــر نــاوی(رێكخســتنی پاســەوانانی ئاییــن) پێكهێنــا، دواتریـش 10 پێكهاتـەی تـر چوونـە نـاو ئـەم رێكخسـتنەوە كــە هەموویــان گرووپــی بچوكــی خۆجێــی بــوون یــان لـە گرووپـی تـر جیاببوونـەوە، زۆربـەی ئـەو گرووپانـەی لەنــاو ئــەم رێكخســتنە نوێیــە خۆیــان بینیــەوە جۆرێــك لــە پەیوەنــدی راســتەوخۆ یــان ناڕاســتەوخۆیان لەگــەڵ رێكخــراوی قاعیــدە هەبــوو، بۆیــە ئــەو گرووپــە نوێیــە بـە یەكێـك لـە پێكهاتەكانـی سـەر بـە رێكخـراوی قاعیـدە ئەژمـار دەكرێـت كـە پەیوەسـتبوونی خـۆی بـە ئەیمـەن زەواهیــری رێبــەری قاعیــدە دووپاتكــردەوە ئــەم رێكخســتنە خــاوەن پەیكەرێكــی رێكخراوەیــی و كارگێــڕی بەهێــزی ناوەندیــی نییــە، دابەشــبووە بۆســەر گرووپـی بچـوك بچوك لە ناوچـە جۆراوجۆرەكانی باكوری ســوریا، هــەر گرووپێــك هەوڵــدەدات كۆچەرییــەكان (چەكدارانــی بیانــی) و ئــەو چەكــدارە ناوخۆییانــەی هەیئــەی تەحریــر جێدێڵــن لەخــۆی كۆبكاتــەوە، لــە قۆناغەكانـی سـەرەتادا نیـوەی چەكدارانـی ناوخۆیـی بـوون كــە ژمارەیــان لــە نێــوان 700 -2500 چەكداربــوو، بــەڵام لـە 2020 ژمـارەی چەكدارەكانـی گەیشـتۆتە 3500 چەكدار كــە 60-70 %چەكــداری بیانیــن.

لــە ســەرەتای دروســتبوونی ئــەم رێكخســتنەوە، ســەمیر حیجازی (ئەبو هومام شامی) رێبەر و ئەبوهومام ئوردونی بەرپرسـی بەشـی سـەربازییە، دیارترین سەركردەكانیشـی:
(سـامی عورەیـدی ) ئەبومەحمـود شـامی(ئەیـاد توباسـی)ئەبوجولەیبیــب ئوردنــی- كــوژراوە، ئەبوبەســیر، ئەبوئەنــەس ســعودی، حســێن كــوردی، (خالیــد مســتەفا مـاروری )ئەبوقاسـم ئوردونـی(سـاری محەمـەد شـەهاب)ئەبوخالیــد موهەندیــس- كــوژراوە (بیــال خەریســات)ئەبوخەدیجـە ئوردونـی- كـوژراوە، ئەبوبـەرا‌و تونسـی، ئەبوعەبدوڕەحمــان مەكــی ســعودی، ئەبوعەبدولكەریــم میســری، ئەبویەحیــا جەزائیــری- كــوژراوە، ئەبوتاهیــر میســری- كــوژراوە و ئەبوعومــەر تونســی- كــوژراوە.

 

لــە (30 حوزەیــران 2019 )وەزارەتــی بەرگــری ئەمەریــكا رایگەیانـد لـە رێگـەی فڕۆكەیەكـی بێفڕۆكـەوان بینایـەك لــە باشــووری حەلــەب كراوەتــە ئامانــج كــە ژمارەیــەك ســەركردەی پاســەوانانی ئاییــن و گرووپــی تونــدڕەو بــۆ وەلانانــی ناكۆكــی ناوخۆیــان تێیــدا كۆببوونــەوە، لــە(31 ئــاب 2019 )وەزارەتــی بەرگــری ئەمەریــكا جارێكــی تــر رایگەیانــد ســەربازگەیەكی گرووپــی پاســەوانانی ئاییــن و ئەنســار تەوحیــد بەئامانجگیــراوە كــە بووەتــە هــۆی كوژرانــی ســەركردەیەكی ئەنســار تەوحیــد بەنــاوی ئەبوئوســامە لیبــی، ئەمەریــكا لــە (10 ئەیلــول 2019 ) ســەمیر حیجــازی رێبــەری پاســەوانانی ئایینــی خســتەلیسـتی تیـرۆر و بـڕی پاداشـتی 5 ملیـۆن دۆلاری دانـا بـۆ هەركەسـێك دەسـتگیری بـكات یـان زانیـاری دەربـارەی بداتـە ئەمەریـكا. ئەمـەش دوای دە رۆژ لـە جێبەجێكردنی ئـەو هەڵەمەتـە ئاسـمانییە بـوو كـە لـە پارێـزگای ئیدلـب ئەنجامیدابوو، لە (22 تشـرینی دووەمی 2019 )پاسـەوانانی ئاییـن كوژرانـی بیـال خەریسـاتی راگەیانـد كـە بەهـۆی فڕۆكەیەكــی بێفڕۆكەوانــی ئەمەریكــی كراوەتــە ئامانــج. تەقینەوەی هەڵوێست و بڕیاری سەربازی پاســەوانانی ئاییــن لەخــودی خۆیــدا خــاوەن توانــا و هێزێكـی سـەربازی گـەورە نییـە، بۆیـە زۆرتـر پەنادەباتـە بـەر هاوپەیمانـی لەگـەڵ گرووپەكانـی تـر بـۆ ئەنجامدانـیهێــرش و چالاكــی ســەربازی لــە ناوچەكانــی دەرەوەی دەســەڵاتی خــۆی، لەوانــە گرووپــی (ئەنســار تەوحیــد و بــەرەی ئەنســارودین)، هــەروەك رێكخســتنەكە سـەركرایەتییەكی ناوەندیـی كردەیـی نییـە، هـەر گـرووپ و دەســتەیەكی شــوێنكەوتەی خــۆی كاروبارەكانــی رادەپەرێنێــت و پــلان بــۆ چالاكییەكانــی بــە جۆرێــك دادەنێــت كــە خزمــەت بــە ئامانجەكانــی بــكات.

رێكخســتنەكە بــە شــێوەی چــڕ لــە (14 ناوچــە )گونــد و شــارۆچكە( لــە كــۆی 206 ) ناوچــەی ژێــر دەســەلاتی ئۆپۆزسـیۆن لـە ئیدلـب دەسـەلاتیان هەیـە، واتـە رێـژەی  (7%)ئــەو ناوچانــەی بەدەســت ئۆپۆزســیۆنەوەیە لەژێــر دەسـەلاتی ئـەم رێكخسـتنەدایە، زۆرینـەی ئـەو ناوچانەش دەكەونــە باشــووری رۆژهەلاتــەوە، هەڵبەتــە ناتوانرێــت بوترێــت كــە بەتــەواوی ئــەو ناوچانــە لەژێــر كۆنتڕۆلــێ ئـەو هێـزەدا بـووە، بەڵكـو پشتبەسـتوون بە جوڵـەی خێراو بڵاوبوونـەوەی كاتـی لـە پێنـاو بەدیهێنانـی ئامانجێكـی دیاریكـراو، لـە دوای راگەیاندنـی ئـەو پێكهاتـەوە 9 جـار هێزەكانیــان ئاڵوگۆر پێكــردوە كــە غافڵكــوژی یــان رفاندنــی لەگەڵـدا بـووە.

وێـڕای بچووكـی ئـەم گرووپـە لـە رووی چەكـەوە، بـەڵام لــە ســەرەتای ســاڵی 2019 چەنــد ئەژمارێكــی ســەر بــەو گرووپـە رایانگەیانـد كـە پاسـەوانانی ئاییـن زیاتـر لـە 200 هێرشــیان كردوەتــە ســەر هێزەكانــی حكومەتــی ســوریا لـە پارێـزگای ئیدلـب، الزقیـە، حەمـا و حەلـەب، بـەڵام هەمیشـە لـەو هێرشـانەدا گرووپـی تریـش بەشـداربوون، لەوانـە: حیزبـی ئیسـلامیی توركمانـی، ئەنسـار تەوحیـد و تەنانـەت هەیئـەی تەحریـری شـام، وێـڕای ئـەوەی لـەهەندێــك كاتــدا نێوانــی پاســەوانانی ئاییــن و هەیئــەی تەحریـر گـرژ بـووە.

هەڵوێســتی ســەربازی پاســەوانانی ئاییــن پەیوەســتە بــە هۆكارگەلێكــی ناوخۆییــەوە، بــە دیاریكراویــش نزیكــی ئـەو هۆكارانـە بـە فیكـر و پەیكـەری رێكخـراوی داعـش بــە پلــەی یەكــەم و رێكخــراوی قاعیــدە بــە پلــەی دووەم ، هۆكارەكانــی تریــش پەیوەســتە بــە پەیوەنــدی بەرژەوەندیخوازانـە كـە بەپێـی دۆخـی ئەمنـی و جوڵـەی سـەربازی رژێمـی سـوریا دەگۆڕێـت، لـە كاتێكـدا لـە (28 نیســان 2018 )لەگــەڵ ئەنســار تەوحیــد و جوندولئەقســایپێشـوو لەژێـر نـاوی (پەیمانـی سەرخسـتنی ئیسـام) بـە پاڵنـەری ئایدۆلۆجـی پەیوەسـت بـوون پێكـەوە، هـاوكات لــە (26 نیســان 2018 )لەگــەڵ بەشــێك لــە پاشــماوەكانی داعـش – بـە پاڵنـەری بەرژەوەندخـوازی- پەیوەسـتبوون پێكــەوە بــە ئامانجــی هێرشــكردنە ســەر هێزەكانــی حكومەتـی سـوریا و لـەو هێرشانەشـدا جگـە لـە بەشـداری ئەنسـار تەوحیـد بۆیەكەمجـار پاسـەوانانی ئاییـن لەگـەڵ ســوپای ســوریای ئــازاد هەماهەنگــی كــرد بــە شــێوەی راســتەوخۆ.

لــە لایەكــی تــرەوە، وێــڕای ئــەو بارگرژیــەی لەنێــوان پاســەوانانی ئاییــن و هەیئــەی تەحریــردا هەبــووە، پاســەوانانی ئاییــن لــە (29 شــوبات 2018 )بەیاننامەیەكــی بڵاوكـردەوە و نیگەرانـی خـۆی لـە شـەڕی نێـوان بـەرەی نیشــتمانی و هەیئــەی تەحریــر دەربــڕی، ئەوەشــی خســتەڕوو هێــرش دەكەنــە ســەر بــەرەی نیشــتمانی لــە ناوچەكانــی (مەحمبــل، بســنقول و كفرشــەالیا)  ئەگــەر بڕیـاری هێرشـكردنە سـەر هەیئـە بـدەن، لـە واقیعیشـدا هێزیـان بلاوكـردەوە، ئـەم هەڵوێسـتە  نەبـووە رێگــر لەبــەردەم پاســەوانانی ئاییــن كــە لــە (30 كانونـی یەكەمــی 2019 )پێشــنیارێكی هەیئــە ســەبارەت بــە پێكهێنانـی ئەنجومەنێكـی سـەربازی هاوبـەش لـە ئیدلـب رەتبكاتــەوە، بەپێــی پێشــنیارەكە ئەنجومەنەكــە لەژێــر سەرپەرشــتی شــارەزایانی ســەربازی و شــەرعی هەیئــەدا دەبــوو، لــە (10 ئایــار 2020 )بەیاننامەیــەك بەنــاوی ئەبوهومــام شــامی رێبــەری پاســەوانانی ئاییــن دەركــرا، لـە بەیاننامەكـەدا هۆشـداری درایـە چەكدارانـی هەیئـەی تەحریــر ئەگــەر رازی بــن بــە كاركــردن لەژێــر ســایەی سـوپای توركیـا، یـان لـە چوارچێـوەی رێكەوتنـی سوتشـییـان هـەر رێكەوتنێكـی تـری نێودەوڵەتـی ئـەوا هێرشـیان دەكەنــە ســەر.

هەندێـك ئامـاژە هـەن كـە لـە چەنـد وێسـتگەیەكدا ئـەم گرووپـە جۆرێـك لـە پەیوەنـدی لەگـەڵ رێكخـراوی داعش هەبــووە، هەرچەنــدە لــە ســەرەتای ســاڵی 2018 داعــش تەكفیـری پاسـەوانانی ئایینـی كـرد، لـەو ئاماژانـە: كاتێـك ئەبوجولەیبیـب ئوردونـی لـە (28 تشـرینی دووەمـی 2018 ) لـە درعـا كـوژرا، ئەگـەری بەهێـز ئەوەبـوو كـە ناوبـراو بــە مەبەســتی پەیوەندیكــردن بــە پاشــماوەی شــانەكانی داعــش لــەوێ بــووە، ئامــاژەی دووەم لــە كوژرانــیبەغــدادی خەلیفــەی داعــش لــە (27 تشــرینی یەكەمــی2019 )دیــارە كــە لەگەڵ چەنــد چەكدارێكــی پاســەوانانی ئاییــن كـوژران.

ناكۆكی مەرجەعی و بەرژەوەندی لەگەڵ هەیئە
لــە نێــوان ســالانی 2018 -2019 هەیئــە هیــچ هێرشــێكی ســەربازی و ئەمنــی فراوانــی نەكــردە ســەر پاســەوانانی ئاییــن، بەڵكــو هەندێــك كات هاوكاریشــیان بــووە، ئەمــەش بــە پلــەی یەكــەم دەگەڕێتــەوە بــۆ هەیئــە كــە نەیویسـتوە بەرەیەكـی شـەڕی ناوخۆیـی بكاتـەوە و خـۆی یەكلایـی بكاتـەوە بـۆ جەنگـی بـەردەوام لەگـەڵ بـەرەی نیشــتمانی و رزگاریخــواز و گرووپــە خۆجێیەكانــی تــری سـەر بـە سـوپای ئـازاد، ئەمـەش هـاوكات بـوو لەگـەڵ ئــەو ناڕەزاییــە جەماوەرییانــەی دژی دەزگای ئەمنــی هەیئــە هەبــوون، لەلایەكــی تریشــەوە بەرەكانــی شــەر لەگــەڵ حكومەتــی ســوریا ناجێگیــر بــوو، بــە گشــتیی بـۆ تێگەیشـتن لـە سروشـتی پەیوەنـدی ئـەو دوو هێـزە دەبێـت سـەرنج لـە هۆكارەكانـی ناكـۆی نێوانیـان بدەیـن لــە ســێ رووەوە:

یەكــەم: جیــاوازی مەرجــەع، وێــڕای ئــەوەی زۆربــەی ئەندامانــی رێكخســتنی پاســەوانانی ئاییــن لــەو كەســانە بــوون كــە لــە هەیئــەی تەحریــر جیاببوونــەوە، بــەڵام ناكۆكـی بنەڕەتـی لـە نێـوان ئـەو دوو هێـزە لـە ئاسـتی سـەركردایەتی لـە دەوری ئـەوە دەخولایـەوە كـە هەیئـەی تەحریـر پەیوەسـتبوونی خـۆی بـە رێكخـراوی قاعیـدەوە پچڕانــد، هەروەهــا هەیئــە لــە (27 تشــرینی دووەمــی2017 )ژمارەیـەك كەسـی دەسـتگیر كـرد ئەوانیـش: سـامی عورەیــدی- ســەرۆكی پێشــووی ئەنجومەنــی شــەرعی بــەرەی نوســرە، ئەبوجولەیبیــب ئوردونــی ســەركردەی بــەرەی نوســرە لــە درعــا، ئەیــاد نەتمــی ســالح خەلیــل ســەركردەی ســەربازی، ئەبوخەدیجــە ئوردونــی و ئەبوموســعەب لیبــی، ئــەو كەســایەتیانە بــەوە ناســراون كـە پەیوەندییەكـی توندوتۆڵیـان لەگـەڵ قاعیـدە هەبـوو، دوای ئـەم هەڵمەتـی دەسـتگیركردنە ژمارەیـەك ئەندامـی هەیئـەی دەسـتیان لـەكار كێشـایەوە، چەندیـن گرووپیـش كــە لــە ســایەی هەیئــەدا كاریــان دەكــرد هەڕەشــەی جیابونەوەیـان كـرد، ئەمـەش وای لـە جۆلانـی كـرد لەگەڵ قاعیــدە بكەوێتــە دانوســتان، بــەڵام هیــچ ئەنجامێكــی ئەوتــۆی نەبــوو، دواجــار رێكخســتنی پاســەوانانی ئاییــن سـوربوون لەسـەر پەیوەسـتبوون بـە رێكخـراوی قاعیـدە و وەلا‌‌و بـۆ ئەیمـەن زەواهیـری وەك ئەمیـری رێكخراوەكە و ئەبـو محەمـەد مەقدیسـی وەكـو مەرجەعـی ئایدۆلۆجـی، بــەلام هەیئــە پەیوەســتبوون بــە پــرۆژەی تایبەتــی خۆیـان، كـە لـە بۆچوونەكانـی ئەبوقەتـادەی فەلەسـتینی خۆیدەبینیــەوە، بەوپێیــەی ناوبــراو مەرجەعــی بیرۆكــەی پچڕاندنــی پەیوەنــدی لەگــەڵ قاعیــدە بــوو.

دووەم: لایەنــی ئابــووری، ناكرێــت لایەنــی دارایــی و ســەرچاوەی داهــات لــە ناكۆكــی نێــوان ئــەو دوولایەنــە لەبیربكەیــن، پاســەوانانی ئاییــن بەدەســت كەمــی ســەرچاوەی دارایــی و خۆپڕچەككردنــەوە دەناڵێنــن كــە كاریگــەری هەیــە لەســەر چالاكییــە ســەربازییەكانیان، هەیئــەی تەحریریــش دەیەوێــت پارێــزگاری لــە ســەرچاوەكانی داهاتــی بــكات و لــە مەترســی ناوخۆیــی بیانپارێزێــت.

ســێیەم: ناكۆكــی لەســەر بەرژەوەنــدی پەیوەســت بــە چــەك و ئاسایشــی زانیــاری، بــە نموونــە پاســەوانانی ئاییــن هەندێــك ســەركردەی هەیئــە تۆمەتباردەكــەن بــە پێدانــی زانیــاری دەربــارەی شــوێنی هەندێــك لــە ســەركردە بیانییــەكان بــە هاوپەیمانــی نێودەوڵەتــی بــە تایبــەت ئەمەریــكا، هــەروەك راســتەوخۆ ئەبومحەمــەد جۆلانــی تۆمەتبــار دەكــەن بــە مامەڵەكــردن لەگــەڵ تـورك و ئەمەریكییـەكان و دوزمانیكـردن سـەبارەت بـە ســەركردە بیانییەكانــی پاســەوانانی ئاییــن.
لــە ســەرەتای (شــوباتی 2018 )پێكهەڵپڕژانــی ســەربازی لــە نێــوان هــەردولا دروســتبوو، ئەمــەش دوای جەنگــی راگەیانــدن و یەكتــر تۆمەتباركــردن، پاســەوانانی ئاییــن هەیئـەی تۆمەتبـار كـرد بـە لادان لـە پـرۆژەی ئیسـامیی جیهــادی، راشــیگەیاند بەنیــازە دوژمنــی نزیــك و دووربێكــەوە بــە ئامانــج بگرێــت، ئەمــەش ئاماژەیــەك بــوو بــۆ دەســتپێكردنی هەڵمەتــی ســەربازی دژی هەیئــە، ئــەم رووداوانــە بــووە هــۆی ئــەوەی لەلایــەن زۆرێــك لـە تیرۆرسـتانی سـەلەفی جیهادیـی پشـتیوانی پاسـەوانانی ئاییــن بكرێـــت، بەمــەش توانــی پشــتیوانی راســتەوخۆی قاعیــدە مســۆگەر بــكات، ژمارەیەكــی زۆری ســەركردە بیانییەكانــی لەخۆگــرت كــە ئەبومحەمــەد جۆلانــی دەیویســت دەســتبەرداریان بێــت، لــە (10 شــوبات 2018 )لـە شـارۆچكەی (تەلحەدیـە) لـە ریفـی دیمەشـق جارێكـی تــر پێكــدادان لــە نێــوان پاســەوانانی ئاییــن و هەیئــە سـەریهەڵدایەوە، شـەڕەكە بـۆ ناوچەكانـی ریفـی حەمـاو و الزقیــە درێژبویــەوە، دواجــار بــە نێوەندگیــری چەنــد شــەعزانێك شــەڕەكە وەســتا.

لــە (13 كانونــی یەكەمــی 2019 )هەیئــەی تەحریــر و پاسـەوانانی ئایین بە مەبەسـتی چارەسـەری ناكۆكییەكانیان لــە پارێــزگای ئیدلــب بــە نێوەندگیــری (كۆمەڵــەی ئەنسارولئیســلام) گەیشــتنە رێكەوتنێــك، بەگوێــرەی رێكەوتنەكــە دەســتگیركراوەكان ئازادكــران، لیژنەیەكــی قەزایــی لــە نێــوان هــەردولا دروســتكرا و مــاوەی (24 ) كاتژمێــر دانــرا تــا دەســتگیركراوەكان رادەســتی لیژنەكــە بكرێــن، لــە بەندێكــی تــری رێكەوتنەكــەدا هاتبــوو كــە كەسـێك بەنـاوی (ئەبـو عەبدولكەریـم) نزیـك لـە هەیئـە سەرپەرشــتیاری كاروبــاری لیژنەكــە دەكات بــە گرەنتــی كۆمەڵــەی ئەنسارولئیســلام.

رووبەڕووبوونەوەیەكی دواخراو
گومانــی تێــدا نییــە هەڵوێســتی بەرژەوەندیخوازانــەی هەیئــە بەرامبــەر رێكەوتنــی توركــی رووســی خاڵێكــی مەترســیدارە لای پاســەوانانی ئاییــن، بــە تایبــەت دوای ئــەوەی لــە (ئــازاری 2020 )هەیئــە چاویخشــاندەوە بــە پەیوەندییەكانـی لەگـەڵ پاسـەوانانی ئاییـن بەجۆرێـك كـە خزمـەت بـە هەیئە بـكات، زیاتر لە جارێكیش پاسـەوانانی ئاییـن لـە بەیاننامەكانیـان رایگەیانـدووە كـە ڕازی و پابەند نابێــت بــە هیــچ رێكەوتنێكــی ئاگربەســت لــە ناوچەكــە و هەڕەشـەی لـە هـەر لایەنێكـی نێوەدەوڵەتـی كـرد كـە ببێتــە رێگــر لەبــەردەم ویســتی جیهادیــدا، ئەمــەش بــە روونـی لـە بەئامانجگرتنـی كاروانـی سـەربازی توركیـا بـە بۆمبـی چێنـراو لـە ئیدلـب دەركـەوت كـە بـووە هـۆی كــوژران و برینداربوونــی ژمارەیــەك ســەربازی تــورك.

هەیئــە ئــەو رووداوەی قۆســتەوە، لــە رێگــەی ئەژمارەكانیــەوە هەڵمەتێكــی ڕِاگەیاندنــی كــردە ســەر پاســەوانانی ئاییــن و هێرشــكردنە ســەر هێزەكانــی توركیــای ســەركۆنە كــرد، لــە واقیعیشــدا هەندێــك جموجۆڵــی ســەربازی كــرد، بەجۆرێــك هەیئــە ئــەوەی خسـتەڕو كـە بەشـێكە لـە چارەسـەر نـەك بەشـێك بێـت لـە كێشـە، ئەمـەش لـە رێگـەی پارێـزگاری لـە رێكەوتنـی تایبــەت بــە رێگــەی (M4 )و هێرشــكردنە ســەر هــەر گرووپێـك كـە توركـەكان بـە ئامانـج بگرێــت، بـە بـڕوای سـەركردەكانی هەیئـە هیرشـكردنە سـە پاسـەوانانی ئاییـن دەروازەیەكـە بـۆ ناچاركردنیـان بـەوەی كـە دانبنێـن بـە هەیئـە وەكـو تاكـە هێـزی خۆجێـی لـە ئیدلـب، هـاوكات هەیئـە دەیەوێـت بوونـی پاسـەوانانی ئاییـن و دژایەتیـان بـۆ رێكەوتنـی ئاگربەسـت و پارێـزگاری لـە رێگـەی (M4) بقۆزێتــەوە و پەیامێــك بداتــە ئەوانــی تــر كــە هەیئــە ئامــادەی هاوكارییــە بــۆ رووبەڕووبوونــەوەی مەترســییە ناوخۆییــەكان.

دەتوانیــن دەســتپێكی ســاڵی 2020 بــە قۆناغــی رووبەڕووبوونـەوەی دواخـراو ناوزەد بكەیـن، شـارۆچكەی ئەرمنــاز لــە ریفــی ئیدلبــی باكــوری رۆژئــاوا بارگــرژی لـە نێـوان هەیئـە و پاسـەوانانی ئایینـی بەخـۆوە بینـی، هێزەكانـی هـەردولا لەنـاوەوە و دەرەوەی شـارەكە بالاوەیـان كــرد، هەیئــە دەیوســت دەســەڵاتی خــۆی بســەپێنێت و ژمارەیەك بارەگای پاسـەوانانی ئایین لە شـارەكە دابخات، بـەڵام پاسـەوانانی ئاییـن رەتیكـردەوە هیـچ بارەگایەكـی سـەربازی چـۆل بـكات و هەڕەشـەی بەكارهێنانـی هێـزی كـرد، بۆیـە هەیئـە لـەم هەوڵـە شكسـتی هێنـا، دواجـار هەیئـە هێزێكـی سـەربازی نـاردە ناوچەكـە و پاسـەوانانی ئاییــن بەناچــاری پاشەكشــەیان كــرد لــە ناوچەكــە، لــە(27 ئایـار2020 )جارێكـی تـر هەیئـەی تەحریـر هێرشـی كــردە ســەر بنكەكانــی پاســەوانانی ئاییــن ئەمــەش دوای بـە ئامانجگرتنـی هێزێكـی توركیـا بـە بۆمبێكـی چێنـراو.

پوختە
هەروەكـو چـاوەڕوان دەكرێـت، لـە داهاتـودا ئەمەریـكا بـەردەوام دەبێـت لـە بەئامانجگرتنـی پاسـەوانانی ئاییـن، هــەروەك چاوەڕوانیــش دەكرێــت توركیــا بــە شــێوەی راسـتەوخۆ یان لە رێگەی هاوكاریكردنی سـوپای نیشتمانی رووبــەڕووی پاســەوانانی ئاییــن ببێتــەوە، ئەمــەش دوای ئـەوەی لەلایـەن ئـەو هێزانـەوە چەندجارێـك سـەربازانی تـورك بـە ئامانجگیـراون.

لەلایەكــی تــرەوە ئامــاژەی ئــەوە هەیــە كــە رووبەڕووبوونــەوەی نێــوان هەیئــەی تەحریــر و پاســەوانانی ئاییــن بــەردەوام دەبێــت، بــە تایبــەت لــە ســایەی (پــرۆژەی بەرژەوەنــدی)، چونكــە پاســەوانانی ئاییـن رێگـرن لەبـەردەم هەیئـە كـە شـەرعیەتی ناوخۆیـی و نێودەوڵەتــی بەدەســتبێنێت و دەیەوێــت مەرجەكانــی خـۆی بەسـەردا بسـەپێنێت و پێكـەوە یـەك چارەنوسـیان هەبێـــت، ئەمــەش ئاماژەیــە بــۆ رەوشــی مەترســیداری ئــەو پارێزگایــە لــە ســایەی ئــەو دوو رێكخســتنە.

سەرچاوە:
مركز عمران للدراسات االستراتیجیە

ئەم بابەتە وەرگیراوە لە ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان





















































































































)













نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure