لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی..هەڵدانەوەی لاپەرەیەكی نوێ

24/09/2020


هەرێم حسن احمد

هەرلەدوای دروستبونی دەوڵەتی ئیسرائیل لەساڵی 1948،هەمیشە گرێی هەبونی پەیوەندی وڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائل،یەكێك بووە،لەوبابەتانەی،كەلە وڵاتانی عەرەبی بە تابۆو مەترسی زانراوە،بەجۆرێك نەك تەنها هەبونی پەیوەندی سیاسی و ئابوری و كلتوری لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵكو هەروڵاتێكی عەرەبی ئەگەر دانیشی بەئیسرائیل دانابێت،لەلایەن ڕای گشتی عەرەبی بەخیانەتكار سەیركراوە.

لەدوای جەنگی شەش ڕۆژەی حوزەیرانی 1967،كە وڵاتانی عەرەبی دۆڕاوی جەنگەكەبون و بەشێكی خاكەكەیان لەفەله ستین و میسرو سوریا لەدەستدا،زیاتر بابەتی دوژمنایەتی وڵاتانی عەرەب و بایكۆتكردنی ئیسرائیل لە ڕای گشتی و میدیای عەرەبی گەنگەشەكرا.تەنانەت بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی بایكۆتی فرۆشتنی نەوتیان بەرامبەر ئەو وڵاتانە ڕاگەیاند،كەلەجەنگی ساڵی 1967،یارمەتی ئیسرائیلیانداوە.

یەكەمین هەنگاوی ئاشكرای هەبونی پەیوەندی عەرەب-ئیسرائیل،بۆڕێكەوتنی ئاشتی محمد ئەنوەر ساداتی سەرۆك كۆماری میسر دەگەڕێتەوە،كەساڵی 1978 بەسەرپەرشتی جیمی كارتەری سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا،ڕێكەوتنی كام دیڤدی لەگەڵ ئیسرائیل مۆركرد.دواتر لەساڵی 1979 رێكەوتنی ئاشتی نێوان میسرو ئیسرائیلیشی بەدواداهات.ئەمەش كاردانەوەی توندی بۆرێك لەوڵاتانی عەرەبی لێكەوتەوەو ئەنوەر سادات و میسریان بەخیانەتكار ناوبردوو تەنانەت داوای گواستنەوەی بارەگای سەرەكی كۆمكاری عەرەبیان میسرەوە بۆتونس كزد،ئەمە جگە پچراندنی پەیوەندی یە سیاسی و ئابوریەكانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ میسر.

لەئێستاشدا كە هەریەك لەوڵاتانی میسرو ئوردن و قەتەرو لەم ڕۆاژانەشدا بەحرەین،كە پەیوەندی یەكانیان لەسەردەستی ئەمریكا لەگشتی ئیسرائیل ئاسایی كردۆتەوە،ڕای گشتی و میدیایی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی،بێدەنگەو زۆر جیاوازە لەو هەڵاو هەڵمەتە ڕەخنەییانەی كە ئاڕاستەی میسر كران.ئەمەش چەند ڕاستیەك دەردەخات:

1-وڵاتانی عەرەبی لەدوژمنایەتی ئیسرائیل و سوتاندنی ئاڵاكەی و جوێندان بەم وڵاتە،بۆزیاتر لە حەفتا ساڵ،هیچیان دەستنەكەوت،تەنانەت وزەو توانایەكی زۆری مادیشیان بەفیڕۆدا.

2-بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی بەنهێنی لەگەڵ ئیسرائیل لەپەیوەندی دابون،بەڵام ڕای گشتی و میدیاییان فریودەدا بەدژایەتیكردنی ئیسرائیل،لەئێستادا وڵاتانی تری عەرەبیش بەمافی خۆیانی دەزانن پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت.

3-لەـێستادا ئیسرائیل دەوڵەتێكی بەهێزی ناوچەكەیەو بۆتە ئەمری واقیع و چیتر ناتوانرێ فەرامۆشبكرێت،بەتایبەتی دراوسێ چەندین وڵاتی عەرەبی و هاوپەیمانێكی بەهیزی ئەمریكایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

4-ناكرێت لەسەدەی بیست و یەكدا،بیری سرینەوەی جولەكە وەكو پێكهاتەیەكی دێرین و خاوەن مێژوو كلتوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فەرامۆشبكرێت،سەردەمی جینۆسایدكردنیان هاشێوەی جەنگی جیهانی دووەم بەسەرچوو.بۆیە دەبێت وڵاتانی عەرەبی بیری پێكەوەژیان و چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەڕێگەی دیبلۆماسی قبوڵ بكەن.

5-لەئێستادا وڵاتانی عەرەبی تاڕادەیەك گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی،ناكرێت چیتر چارەنوسی 22 دەوڵەتی عەرەبی بەقوربانی كێشەی فەلەستین بكەن.بۆیە ئاسایی یە،كەكێشەی فەلەستین-ئیسرائیل نەبێتە بەربەست لەدروستبونی پەیوەندی وڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل.

6-خۆڕزگاركردنی عەرەب لەگرێ ئاینی و مێژوویییەكانی 1400 ساڵ بەرلەئەمرۆ،بەهۆی هەبونی كێشەی هۆزە جولەكەكان لەگەڵ پێغەمبەری ئیسلام،تا ئێستا گوتاری ئاینی و مەلاكان،لەوڵاتانی عەرەبی،جولەكە وەكو خیانەتكارو میللەتێكی دوو ڕوو،فێڵبازو مەترسیدار و پیلانگێڕ وێنادەكەن.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure