لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

حزبە ئیسلامییەكان هۆكاری دوركەوتنەوەی گەنجانن لە دینداری

24/09/2020


بەپێی راپۆرتی مۆنیتۆری ئەمریكی رێژەی دینداری گەنجانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە و متمانەیان بە حزبە ئیسلامییەكان نەماوە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە ئامادەبون لە نوێژی هەینی لە 60% بۆ 33% دابەزیوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا، ئەمەش زیادبونێكی گەورە لە نەمانی متمانە بە حزبە ئیسلامییەكان دەردەخات لە 35% بۆ 20% لە 2013وە تا 2018.

تۆڕی بارومیتری عەرەبی بڵاویكردەوە رێژەی عەرەب كە خۆیان بە دور لە ئاین هەژماركردوە، لە 8% لە 2013 بۆ 51% لە 2018 زیادیكردوە.

بەپێی راپرسییەكی تۆڕەكە، كە تۆڕێكی سەربەخۆی ناحزبییە، روانینی دیكە هاتوەتەئاراوە لە شەش وڵاتی عەرەبی ئەوانیش عێراق جەزائیر میسر لیبیا تونس و ئەردەنن.

شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان لە عێراق و لوبنان متمانەی هاوڵاتیانی بە سەركردە سیاسییەكان كەمكردوەتەوە.

مایكل رۆنز بەڕێوەبەری تۆڕی بارومیتر عەرەبی وتی: چەقبەستویی زۆر لە لای جەماوەری عەرەبی هەیە بەتایبەت نەوەی گەنجان كە ئۆپۆزسیۆنێكی بۆ حكومەت دروستكردوە.

وتیشی: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان پاشەكشەی بە ئاین كردوە لای گەنجان و متمانەیان بە جوڵانەوە ئیسلامییەكان نەماوە و سیاسەتی لە ناوچەكە گۆڕیوە.

كچێكی 29 ساڵ دەڵێت ناچاربوە ببێتە حیجاب پێش دو ساڵ بەڵام دواتر لای بردوە.

ئەو كچە كە چالاكەوانە لە هەرێمی كوردستان وتویەتی گیری خواردوە لەنێوان دایكێكی دیندار وباوكێكی عەلمانیدا، بۆیە كە سەفەری كردوە بۆ خوێندن و كەسی دیكەی ناسیون خۆی رزگاركردوە.

باسی لەوەشكردوە گروپە ئیسلامییە توندڕ‌ەوكان لە عێراق بە تاوانەكانیان جیهانیان توشی شۆككرد بۆیە هەستی بە نیگەرانی كردوە لە روانینی خەڵكی بەرامبەری.

بەپێی راپۆرتێكی 2019 دابەزین هەیە لە ئیمانداری و متمانە لە حزبە ئاینیەكان لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا.

نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق هۆشداری داوە بڵاوبونەوەی بێدینی لەنێو گەنجانی عێراق زیاتربوە كە موئامەرەیەكی مەترسیدارە.

سەرجەم حزبە ئیسلامییەكان لە كوردستان و عێراق لە ساڵانی دوای روخانی رژێمی سەدام لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون لە رێگەی گەشتن بە دەسەلات و وەرگرتنی پلە و پۆستی باڵاو موچەی باڵاو دواتر خانەنشینی باڵا و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی گشتی بۆ خۆیان و كەسوكاریان.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure