لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فەڕەنسا: هێرشەکەی پاریس هەوڵێکی تیرۆریستی بووە

26/09/2020


جڕاڵد دامارنین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕاگەیاند ئەو هێرشەى لە نزیک نووسینگەی پێشووی گۆڤاری شارلی ئیبدۆ ڕووی داوە کە تێیدا چوار کەس بریندار بوون و دۆخی دوو کەسیان ناجێگیرە و هێرشبەرەکان ئیسلامییە توندڕەوەکان بوون و بۆ ئەو مەبەستەش ساتۆری قەسابییان بەکار هێناوە.

دوێنێ هەینی لەناو شاری پاریس و لە نزیک نووسینگەی پێشووی گۆڤاری شارلی ئیبدۆ کە پێشتر چەند کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلامی بڵاو کردبووەوە، کەسێک بە ساتۆری قەسابی چوار کەسی بریندار کردووە و باس لەوە دەکرێت کەسی هێرشبەر لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.

ئەم هێرشە دوای ئەو ڕووداوە هاتووە کە شارلی ئیبدۆ، گۆڤاری تەنزی فەڕەنسی کە ساڵی ٢٠١٥ لەبەر بڵاوکردنەوەی چەند کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلام کەوتبووە بەر هێرشی توندڕەوەکان،ئەو وێنە كاریكاتێرەی پێغەمبەری ئیسلام جارێكی تر لە  ڕێکەوتی ١ی ٩ی ٢٠٢٠ بە مانشێتی (ناکرێ مێژوو بنووسرێتەوە، یان بکرێتەوە) چاپ و بڵاو کرایەوە، بۆیە لەلایەن توندڕەوەکان هەڕەشە لە بەریوەبەرانی گۆڤارەکە کرا.

جەختیشی کردووە ئەو هێرشە هەوڵێکی تیرۆریستی و خوێناوی بووە لەدژی وڵاتەکەمانK بەپێی زانیاریی میدیاکانی فەڕەنسا هەتا ئێستا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هێرشەدا حەوت گومانلێکراو دەستگیر کراون.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure