لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پۆلیسی ڕوسیا مەسیحی ساختەی دەستگیرکرد

26/09/2020


لەپرۆسەیەکی تایبەتی پۆلیسی رووسیادا کەسێکیان دەستگیر کردووە کە خۆی وەک بەرجەستەکەری گیانی مەسیح ناساندووە و ماوەی چەندین ساڵە لەناوچەی سیبریادا سەرپەرشتی گرووپێکی ئاینی تایبەت بەخۆی کردووە .

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردنیانی بەریتانی ، پۆلیسی رووسیا هەڵیانکوتاوەتە سەر پێگەیەک کە سێرگی توروب بەڕێوەی بردووە کە لەلای شوێنکەوتووەکانی بە فیساروون ناسراوە ، لەئەنجامدا لەگەڵ نزیکترین یاریدەدەرەکانی دەستگیرکراون . 

توروب کە لەساڵی ١٩٨٩ پیشەکەی وەک ئەفسەری هاتووچۆ لەدەستداوە ، بانگەشەی ئەوە دەکات لەکاتی هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیتەوە جۆرێک لە بەئاگاهاتنەوەی بەخۆوەبینیوە ، بۆیە لەساڵی ١٩٩١ وە بزوتنەوەیەکی بەناوی "کڵێسای چاخی کۆتایی " درووستکردووە .

لەئێستادا لە زنجیرەیەک گوندی دوورەدەستی ناوچەکانی سیبریا هەزاران شوێنکەوتەی هەیە ، تەنانەت لەسەرانسەری رووسیا و دەرەوەی رووسیا خەڵک دێنە ناو کۆمەڵەکەیەوە .

بەگوێرەی گاردیان ، کۆمەڵەکەی فیساریون سروتە ئاینییەکانیان تێکەڵەیەکە لە ئاینی مەسیحی ئەرسۆدۆکسی و ڕێوڕەسمی ژینگەیی دیاریکراو و چەند ڕێسایەکی تر .

گرووپەکە ئەندامانی ناچار دەکات پەیرەوی لە سیستەمی خواردنی گیایی بکەن و ئاڵوگۆری دراویش لەناو گرووپەکەدا قەدەغەیە و جلوبەرگی پۆشتە و داپۆشراو لەبەردەکەن ، جگە لەوەی ساڵنامەیەکی تایبەتیان هەیە کە لەساڵی ١٩٦١ وە دەستپێدەکات کە رۆژی لەدایکبوونی فیسارۆینە. 

 

شار پرێس

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure