لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئامادەكاری بۆ پێنجەمین كۆنفرانسی دابڕان و سێیەمینی فێمینزمی رۆشنگەری دەكرێت

26/09/2020


ئەمڕۆ 26/9/2020 لیژنەی زانستی و ئامادەكاری سیێهەمین كۆنفرانسی فێمینیزمی رۆشنگەری و پێنجەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان كۆبووەوە و سەرجەم تەوەرەكانی كۆنفرانس جێگیركران.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیار لە چۆنێتی میكانیزمی بەڕێوەچونی كۆنفرانس و بەرنامەكان و بەشدارانی كۆنفرانس درا، كە لەگەڵ ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بگونجێت.

وابڕیارە لە ڕۆژانی 5 و 6/11/2020 كۆنفرانسەكان لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لەناوەندی رۆشنگەری چاودێر سازبكرێن.

تەوەرەكانی سێیەمین كۆنفرانسی فێمینیزمی رۆشنگەری:
-              رۆڵی ژنان لە گۆڕانكارییە هەنوكەییەكانی ناوچەكەدا
-              خوێندنەوەی هاوچەرخ بۆ چەمكی جێندەر
-              پێگەی ژنان لەدۆخی ئێستای ئیسلامی سیاسیدا

تەوەرەكانی پێنجەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان:
-              كوردەواری و رۆشنگەری
-              دیدگا نوێیەكان دەربارەی تیۆری پەرەسەندن
-              ململانێی پێكهاتەكان و ئایندەی دیموكراسی

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure