لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

موزیک و فیزیا

پێش 4 هەفتە


سەرچاوە: Physics Science زانستی فیزیا

 

داهێنەر و پڕۆفیسۆری ڕووسی "Leon Theremin" لە ساڵانی ١٩٢٠ ئامێرێکی موزیکی کارەبایی دروستکرد بەناوی "Etherphone" کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ "Theremin".

جگە لە دیمەنە نا ئاساییەکەی، ئەم ئامێرە دەتوانرێت بژەنرێت بەبێ دەست لێدان، پێکهاتووە لە بۆکسێک، تووڵێکی کانزایی ڕێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لەرەلەر یاخود (Pitch) بە نزیک کردنەوەی دەستت لە تووڵەکە لەرەلەر زیاد دەکات وە بە دوورخستنەوە دووبار نزم دەبێتەوە، هەروەها تووڵێکی کانزایی ئەڵقەیی لەخۆ دەگرێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ڤۆلیۆم بە هەمان شێوە بە نزیک کردنەوەی دەستت لە تووڵەکە ڤۆلیۆم زیاد دەکات، هیچ پەیوەندیەکی فیزیکی نیە لەگەڵ ئامێرەکەدا بۆیە ژەنین بە ڕێگایەکی میلۆدیانە و ورد و چێژ بەخش ڕاهێنانێکی زۆری دەوێت، کۆنتڕۆڵکردنی (Pitch) بەتایبەتی لەبەر ئەوەی قورسە یاری بە نۆتە میوزیکیەکان بکەیت بەبێ هیچ ڕابەرییەک یان شوێن پەنجە یاخود کلیلێک، ژەنیار پێویستە بەتەواوی پشت بە گوێیەکانی ببەستێت وە تەنها کاتێک دەتوانێت نۆتێک ڕاست بکاتەوە کە نۆتەکە ئەوەندە بەرزبێت بتوانرێت ببیسترێت، جووڵەی زۆر بچووک و خێرای دەستە ڕاست دەتوانێت "Vibrato"یەکی ڕوون دروست بکات، ئاسایی "Vibrato" تەکنیکێکی موزیکییە کە گۆڕانێکی خێرای کەم لە لەرەلەردا ڕوودەدات ئەمەش گۆرانیبێژەکان یاخود ژەنیاری ئامێرە موزیکیەکان بەکاری دێنن بۆ دەوڵەمەندکردنی ژەنینەکەیان، ئێستا با بچینە سەر شێوازی کارکردنی ئامێرە موزیکیەکەمان.

دەنگ پەیدا دەبێت کاتێک شتێک دەلەرێتەوە، ئەمەش وا لە تەنۆلکەکانی هەوا دەکات بلەرنەوە،کە ئەمە وا لە پەردەی گوێمان دەکات بلەرێتەوە، پاشان دەمارە بیستن نیشانەی کارەبایی دەنێرێت بۆ مێشک و وەردەگێڕدرێت بۆ دەنگی هەستپێکراو. بۆ گیتارێک بێگومان بەشی لەراوە تاڵی گیتارەکەیە، وە بۆ ئامێرێکی کارەبایی تەزووە کارەباکەیە کە وا لە سپیکەرەکە دەکات بلەرێتەوە، کەواتە پێویستە وا لە لێشاوی کارەبا بکەین بجووڵێت بۆ پێشەوە و بۆ دواوە کە ئەمەش هەر ئەوەیە ئێمە پێی دەڵێن تەزووی گۆڕاو، وە بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات پێویستیمان بە "Capacitor" یاخود "کۆندێسەر"ێک دەبێت.

کۆندێسەر ئامێرێکە بارگەی کارەبایی کۆدەکاتەوە، پێکهاتووە لە دوو پلێت کە دەتوانن کارەبا بگەیەنن هەروەها شتێک لە نێوانیاندا هەیە، ئەکرێت ئەو شتە هەوا یاخود مادەیەکی تری نەگەیەنەر بێت، کاتێک تەزوویەکی کارەبایی هەبێت ئەلیکترۆنەکان دەیانەوێت بجووڵێن لە نێوان پلێتەکاندا بەڵام ڕێگرییان لێ دەکرێت لەلایەن نەگەیەنەرەکەوە، لە جیاتی ئەمە ئەلیکترۆنەکان لە لایەکی کۆندێسەرەکەوە گیردەخۆن وە بارگەی نێگەتیڤی ئەلیکترۆنەکان لە پلێتێک و بارگەی مووجەب لە پلێتەکەی تر بەردەوام دەبێت لە کەڵەکە بوون، ئەگەر کۆندێسێرەکەمان بەبێ کەموکووڕی دانرابێت ئەوا لە کۆتاییدا ئەلیکترۆنە گیرخواردووەکان ئاراستە دەگۆڕن و بە وایەرەکەدا دەچن بۆ بەشەکەی تری کۆندێسێرەکە، ئەم شێوازە بەردەوام دەبێت ئەلیکتڕۆنەکان بۆ پێشەوە و دواوە دەجووڵێن بۆ بەرهەمهێنانی تەزوویەکی گۆڕاو کە دێت و دەچێ بە تێکڕاییەکی یاخود لەرەلەرێکی دیاریکراو.

وە ئەمەش هەر ئەوەیە کە لە "ثێرەمن"ێک دا ڕوودەدات، ڕاستیەکەی جۆرێک لەمە ڕوودەدات با بزانین چۆن، شتەکە ئەوەیە ثێرەمن کۆندێسەرێکی تەواو لەخۆ ناگرێت، لە جیاتی ئەمە تەنها یەک پلێتی کۆندێسەرەکە لەناویدا هەیە کە ئەویش تووڵە ڕێک و ئەڵقەییەکەن، پلێتەکەی تر دەستی تۆیە، کەواتە دەستی تۆ و هەوای نێوانتان و تووڵەکە پێکەوە هەموو کۆندێسەرێک پێکدەھێنن، تۆ کارەبات لە لەشدا هەیە، وە پلێتەکەی تر دەورووژێت بەو کارەبایە کاتێک نزیک دەبیتەوە لێی، مانای ئەوەیە تۆ کۆنتڕۆڵی چوون و هاتنی تەزووەکە دەکەیت بە دەستەکانت.

کاتێک دەستت نزیک دەکەیتەوە لە تووڵەکە، پلێتەکانی کۆندێسێرەکە نزیک دەبنەوە لە یەکتر هەر بۆیە بارگەی زیاتر کۆدەکاتەوە و تەزووەکە بە لەرەلەرێکی کەمتر دێت و دەچێ، بەهەمان شێوە کاتێک دەستت دوور دەخەیتەوە لە تووڵەکە، پلێتەکانی کۆندێسێرەکە دووردەکەونەوە لە یەکتر هەر بۆیە بارگەی کەمتر کۆدەکاتەوە و تەزووەکە بە لەرەلەرێکی بەرزتر دێت و دەچێ، وە ئەم تەزووە توانای ئەوەی هەیە سپیکەرەکە بلەرێنێتەوە و شەپۆلی دەنگی دروست بکات، بەڵام هێشتا کۆسپێکمان لە پێش ماوە ئەویش ئەوەیە تەزووەکە لەرەلەرێکی دەبێت بەنزیکەیی ٢٥٠ کیلۆهێرتز کە زۆر لەوە بەرزترە مرۆڤەکان بتوانن گوێیان لێبێت بۆیە ئێمە ناتوانین ڕاستەوخۆ تەزووەکە بنێرین بۆ سپیکەرەکە، لە جیاتی ئەمە ثێرەمنەکە کردارێک جێبەجێ دەکات پێی دەوترێت "Heterodyning"، ئەم کردارەش بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو تەزوو بۆ ئەوەی لەرەلەرەکەیان بگۆڕێت، بۆیە ثێرەمنەکە تەزووەکەمان لەگەڵ تەزوویەکی تری ئامادەکراو تێکەڵ دەکات ئەمەیان لە نێو ثێرەمنەکە خۆیدا دروست دەکرێت وە ناتوانرێت بەئاسانی توشی دەستتێوەردان بێت.

لەماوەی کرداری "Heterodyning" تەزووەکان تێکەڵ دەبن و تەزوویەکی کۆتایی دروست دەکەن بە لەرەلەرێکی هاوڕێیانە لەگەڵ بیستنی مرۆڤ، ئاساییانە لە مەودای پیانۆیەک، ئەم کرداری تێکەڵکردنە باری لەرەلەرەکان دەگۆڕێت، لەرەلەری بەرزتر دەگۆڕێت بۆ نزمتر، نزمتر دەگۆرێت بۆ بەرزتر، کەواتە تێبینی دەکەیت سپیکەرەکە نۆتی بەرزتر دەردەکات بە نزیک بوونەوی دەستت لە تووڵەکە، وە نۆتی نزمتر دەردەکات بە دوور خستنەوەی دەستت لە تووڵەکە، لە کۆتاییدا دەنگی تەزووەکە گەورە دەکرێت بە ناردنی بۆ سپیکەرەکە و شەپۆلی دەنگی دروست دەبێت، کەواتە تۆ ئێستا دەتوانین موزیک دروست بکەیت تەنانەت بەبێ دەست لێدان لە هیچ شتێک..


نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure