لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ھەڵبژاردنی گەردونەکەمان (بەشی دووەم)

15/11/2017


لیونارد ملۆدینۆ و ستیڤن هاوکینگ
  وەرگێڕانی: حسێن حسێنی


ئەستێرەناسەکان ھەروەھا ھەندێک لە نیشانەکانیتر کە پشتگیری بیگ بانگ و وێنەی کێشراوی زۆر گەرم و وردی گەردونی سەرەتایی دەکەن ، دۆزیوەتەوە. بۆ نمونە لە مەودای یەکەمین خولەک یان زۆرتر دەبێت گەردون زۆر گەرمتر بێت لە ناوەندی ئەستیرێکی نەوعی. لەو دەورەیەدا تەواوی گەردوون دەبێت وەک ریئەکتۆرێکی فیوژنی کاری کردبێت. لەگەڵ کشانی زیاتری گەردون و سارد بوونەوەی بە ئەندازەی پێویست کاردانەوەکان دەبێت بەرەبەرە ھێواش بووبێتەوە ، بەڵام تیورییەکە پێش بینی دەکات کە دەبێت گەردونێکی تەرکیبی بە جێ مابێت کە زۆربەی بریتیە لە ھایدرۆجین ھەروھا نزییکەی لە سەددا ٢٣ ی ھیلیۆم ، لەگەڵ ھەندێک نیشانە لە لیسیۆم(ھەموو توخمەکانی تر لەدواییدا لەناو ئەستێرەکاندا دروست بوونە). حیساب کردنەکان بە باشی لەگەڵ بڕی ھیلیوم و ھایدرۆجین ولیسیۆم کە ئێمە دەبینین یەک دەگرێتەوە ‌کە پێوانی بڕی زۆری ھیلیۆم لەگەڵ (CMBR)‌ بەڵگەن بۆ کێشراوی بیگ بانگ بۆ گەردوونی سەرەتایی ، ھەرچەند خەلک دەتوانن وا بیرکەنەوە کە وێنەی کێشراو لە بیگ بانگ شرۆڤەێکی جێگەی متمانەیە بۆ کاتە سەرەتاییەکە ، بەڵام ھەڵەیە کە بڵێین بیگ بانگ بەتەواوی ئاکامی ھزری تیورییەکەی (ئانیشتاین)ە وەک ئەوەی کە وێنەێکی راستی لە سەرچاوەی گەردون پێشکەش کردبێت.

 

چونکوو تیوری( رێژەیی گشتی) پێش بینی خاڵێک لە کاتدا دەکات کە پلەی گەرمییەکەی و چڕییەکەی و چەماوەیەکەی گەردوون ھەر ھەموویان بێکۆتایین کە فیزیکزانەکان بەم خاڵە دەڵێین تەکیینە(سینگولاریتی) . بۆ فیزیک زان ئەمە مانای ئەوەیە کە تیوریەکەی ئانیشتاین تووشی داڕمان(بریکداون) دەبێت، بۆیە ناکرێت‌ چاوەڕوانی ئەوەی لێ بکەین کە پێش بینی سەرتای گەردوون بکات بەلکوو تەنھا باسی چۆنیەتی دوای ئەوە دەکات‌ . ھەر چەند ئێمە لە ھاو کێشەکانی( رێژەیی گشتی) و بینینەکانمان دەربارەی فەلک بۆ زانینی زیاتر دەربارەی ھەر تەمەنێکی گەنجی گەردون کەڵک وەردەگرین بەڵام ئەوە راست نییە ھەموو ئەم وێنە کێشراوانە بۆ سەرەتای گەردونیش بگێڕینەوە.

ئێمە ھەندێک شتی کورت دەربارەی سەرچاوەی گەردون باس دەکەین بەڵام لە پێشدا با ھەندێک باسی دۆخی کشانەکە بکەین. فیزیکزانەکان بەمە دەڵێین ھەڵئاوسان ، ئەگەر ئێوە لە زیمباوە کە لە دواییەدا رێژەی ھەڵئاوسانی دراوەکەی ٢٠٠٠٠٠٠٠٠ لە سەددی تێپەڕاند ژیا بێتن بە باشی لە مانای ھەڵئاوسان تێدەگەن بەڵام ھەڵئاوسانی گەردوون زۆر گەورترە لەمەش بە پێی حیساب کردنەکان تەنانەت بە پارێزگاریشەوە کشانی گەردون ‌ بە نرخی ١٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ لە  ٠.٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠١ ‌ چرکەدایە. ئەمە مانای ئەوەیە کە سکەیەک کە نیوە تیرەکەی ١ سانتی مترە لە پڕ گەورە بێتەوە بە شێوازێک ببێت بە پانتایی یەک میلیون جار گەورەتر لە کاکێشان . ئەمە لەوە دەچێت کە دژ بێت بە(‌ تیوری رێژەیی) کە سنوری خێرایی روناکی تێدەپەڕێنێت چونکوو ھیچ تەنێک ناتوانیت خیراتر بیت لە خێرایی روناکی. بەڵام سنوردار بوونی خێرایی بۆ کشانی فەزا بەکار ناھێنرێت. ئیدەی ئەگەری رودانی گرتەێکی ھەڵئاوسان بە پێی ئەو لە بەرچاوگرتنانەی کە دەچوونە دەرەوەی تیوریەکەی ئانیشتاین واتە (رێژەیی گشتی) یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٠ پێشکەشکرا کە ھەندێک لایەنی تیوری کوانتەمی حیسابی بۆ دەکرا.

 

چونکوو ئێمە تیورێکی تەواومان بۆ (تیوری کوانتەمی راکێشان ) لە بەردەستدا نییە بۆیە ھێشتا کاری لە سەردەکرێت و فیزیکزانەکان ھێشتا دڵنییا نیین کە ئەم ھەڵئاوسانە چۆن روو دەدات. بەڵام بە پێی تیوریەکە ئەو کشانەی کە بە ھۆی ھەڵئاوسانەکەوە روودەدات بە تەواوی لە ھەموو ئاراستەکاندا یەکجۆر نییە کە پێچەوانەی پێشبینیەکانی بیگ بانگە سونەتیەکەیە.‌ ئەم ناڕێکییە گۆڕانێکی بچوک لە پلەی گەرمی (CMBR) لە ئاراستە جیاوازەکاندا دروست دەکات. گۆڕانەکان بچوکتر لەوەن کە کە لە ساڵەکانی ١٩٦٠ ببینرایەت.‌ ئەوان بۆ یە کەمین جار لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن سەتەلایتی (COBE)ی( ناسا) وە دۆزرانەوە.‌ ھەر وەھا لەلایەن سەتەلایتە جیگرەکەیەوە (WMAP) لە کە لە ساڵی ٢٠٠١ ھاوێژرا پێورا. وەکوو بەرئەنجام ئێستا ئێمە دڵنییایین کە ھەڵئاوسان بە راستی روودەدەن.

سەرنج راکێش ئەوەیە ھەرچەند گۆڕانە بچوکەکەی (CMBR) بەڵگە یە بۆ ھەلئاوسان ، ھۆکارێکی ھەڵئاوسان بریتیە لە مەفھومێکی گرینگ ئەویش یەکجۆری پلەی گەرمی لە (CMBR) دایە. ئەگەر ئێوە بێن بەشێکی بچووکی تەنێک گەرمتر بکەن لە دەور و بەرەکەی و راوەستن خاڵە گەرمکراوەکە دەست دەکات بە سارد بوونەوە لەگەل ئەوەدا دەوربەرەکەش دەست دەکات بە گەرم بوون تاوەکوو پلەی گەرمی ھەموو شوێنێکی یەکجۆری لێدێت. ھاو شێوەی ئەمە دەکریت چاوەڕوان بین کە گەردوون سەرنجام پلەی گەرمییەکەی ببێت بە یەکجۆر. بەڵام ئەم پرۆسەیە کات دەبات ئەگەر ھەڵئاوسان رویینەدابێت کات بە ئەندازەی پێویست لە مێژویی گەردون بۆ ئەم یەکسان سازییە تەنانەت ئەگەر گواستنەوی گەرما بە خێرایی روناکیش بێت لە بەردستدا نییە. دەورەیەک بە کشانی زۆر خێرا تەنانەت خێراتر لە خێرایی روناکی چارەسەری ئەمەدەکات چونکوو ئەمە بە ئەندازەی پێویست کات بۆ یەکسان کردنەوە فەراھەم دەکات تاوەکوو ئەو پێش ھەڵاوسانەی پێش گەردون دروست ببێت.

ھەڵئاوسان شرۆفەی بانگ (تەقینەوە) لە بیگ بانگ (تەقینەوە گەورەکە) دەکات . لانی کەم وا ھەستی پێدەکرێت کە کشانەکە پێنیشاندەری کشانێکی زۆر زیاترە لەوەی کە تیوریە سونەتیەکەی بیگ بانگ ی تیوری (رێژەیی گشتی) لەو مەودا کاتییەی ھەلئەوسان پێش بینی دەکات. کێشەکە بۆ مودیلە تیورییەکانی ئێمە لە کار پێکردندا ئەوەیە کە دۆخە سەرەتاییە کەی گەردون ناچار بووە بە ھەندێک رێگە فەراھم بکرێت کە زۆر دڵنیاکەر نیین. بۆیە مودێلە تیوریەکەی ھەڵئاوسان کۆمەڵێک کێشە لادەبات بەڵام لە ھەمان کاتدا کێشەی کە دروست دەکات-پێوست بوونی بە دۆخێکی سەرەتایی زۆر تایبەت. کات--سفر بابەتێکە کە لەتیورییەکانی خلقەتی گەردوندا چاوپۆشی لێکراوە کە ئێمە باسی دەکەین.

چونکو ئێمە ناتوانین بۆ شرۆڤەی خلقەت، ئەگەر بمانەوێ باسی سەرچاوەی گەردون بکەین، تیورییەکەی ئانیشتاین واتە( رێژەیی گشتی) بەکار بھێنین، رێژەیی گشتی ناچارە جێگەکەی خۆی بدات بە تیورێکی زۆر ئاڵۆزی تر. لەونەیە کەسانێک ھەبن کە بڵێن تیورێکی زۆر ئاڵۆزتر پێویستە تەنانەت ئەگەر تیوری (رێژەیی گشتی)ش تووشی داڕمان نەبێت چونکوو( رێژەیی گشتی) لە سکێڵی بچوکی ساختاری مادە دا کە لە ژێر فەرمانرەوایی (تیوری کوانتەم)یدایە بەکار ناھێنرێت. ئێمە لە بەشی چوارەم وتمان کە بۆ مەبەستی کرداری تیوری کوانتەمی بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختاری سکێڵە گەورەکانی گەردوندا بەکار ناھێنرێت بەلکوو ئەم تیورییە بۆ شرۆڤەی سروشت لە سکێڵی میکرۆسکۆپیدا بەکار دێت.

 

بەڵام ئەگەر ئێوە لە کاتدا بۆ دواوە بگەڕێنەوە دەگەن بە شوێنێک کە گەردوون زۆر زۆر بچوکە کە پێی دەڵێن قەبارەی پلانک یەک میلیارد –تریلیۆن-تریلیونمی سانتیمتر کە لەو ناوچەیەدا دەبێت تیوری کوانتەمی بەکار بھێنرێت. ھەرچەند ھێشتا ئێمە تیورێکی تەواوی کوانتەمی راکێشانمان نییە بەڵام دەزانین کە سەرچاوەی گەردون روداوێکی کوانتەمی بووە. وەکوو ئەنجام ئێمە تەنھا‌ تیوری کوانتەمی لەگەڵ رێژەیی گشتی ئاوێتە دەکەین –لانی کەم بە شێوەی کاتی- تاوە کوو تیوری ھەڵئاوسانی لێ دابتاشیین بەڵام ئەگەر بمانەوەێ زیاتر بگەڕینەوە بۆ دواوە و لە سەر چاوەی گەردون تێبگەین دەبێت ھەموو ئەو شتانەی کە دەربارەی رێژەیی گشتی و تیوری کوانتەمییەوە دەیزانیین تێکەڵیان بکەین.

بۆ تێگەیشتن لە شێوازی کار کردنی ئەمە ، ئێمە پێویستیمان بە تێگەیشتنی ئەو پرینسیپەیە کە راکێشان فەزا و کات لوول دەکات. لوول بوونی فەزا ئاسانتر لە لوول بوونی کات دەکرێ تەسەور بکرێت. تەسەوری روبەری گەردون بکە وەکوو مێزێکی تەختی بیلیارد. روبەری مێزەکە لانی کەم لە دوو دوری دا فەزاێکی تەختە . ئەگەر بیت و تۆپێک لە سەر روبەروەکە بەربەیتەوە لەسەر خەتێکی راست دەجوڵێت. بەڵام ئەگەر سەر روبەری مێزەکە لوول بکرێت یان ھەندێک شوێنی وەک لە وێنەکەدا دەبینرێت چاڵ بکرێت ئەو کات تۆپەکە لە سەر چەماوەیەک دەجوڵێت.

لەم نموونەیەدا زۆر ئاسانە تێبگەیین کە مێزی بیلیارد چۆن لوول دەبێت چونکوو لە فەزاێکی سێ دووریدا لوول دەبێت کە ئێمە دەتوانیین بیبینین. بە ھۆی ئەوەی بۆ بینینی لوول بوونەکە ئێمە ناتوانیین بچیینە دەرەوەی( فەزا-کات )ە کەی خۆمانەوە بۆیە تەسەوری لوول بوون لە گەردووندا تەسەورەکەی قورسترە. بەڵام چەماوە بوون ئاشکرا دەکرێت تەنانەت ئەگەر ئێوە نەشتوانن بچنە دەرەوە بۆ ئەوەی لە فەزاێکی بە لایەنی زیاترەوە سەیری بکەن. چەماوە بوونەکە دەکرێت لە خودی ناو فەزاکەوە ئاشکرا بکرێت. تەسەوری بکە مایکرۆ-مێلۆرەێک ناچار کرابێت بە روبەری مێزەکە تەنانەت بێ ئەوەی توانایی ھەبێت لە مێزەکە بچێتە دەرەوە مێرۆلەکە دەتوانێت لوولی مێزەکە بە کێشانی وردی مەودا دورییەکان دیاری بکات.

 

بۆ وێنە دوری دەوری بازنەیەک لە فەزای تەخت ھەمیشە تۆزێک لە سێ قاتی مەودا دوری تیرەکەی زیاترە ( لە راستیدا کەرەتی ژمارەی پایی دەکرێت واتە بە نزیکی ٣.١٤)‌. بەڵام ئەگەر مێلۆرەکە یەکێک لە و بازنانەی کە دەوری چاڵە کەی وێنەکەی سەرەوەی داوە ‌قەد بڕبکات تێدەگات کەکاتی تێچوونەکەی گەورەترە لە یەک لە سەر سێی ئەو کاتەیە کە لە سەر بازنەکە دەڕوات. بەڵام لە راستیدا ئەگەر چاڵە کە زۆر قووڵ بێت میلۆرەکە تێدەگات کە رۆیشتن لەسەر بازنەکە کورت خایەنترە لە قەدبڕەکە. ھاو شێوەی ئەمە بۆ لوول بوونی گەردونەکەی ئێمەش راستە-درێژبوونەوە یان کورت بوونەوەی مەودای نێوان دوو خاڵی فەزا ، گۆڕانی ئەندازەیی، یان شکڵ، دەکرێت لە ناو گەردوندا بپێورێن. لوول بوونی کات درێژ بوونەوەی یان کورت بوونەی دەکرێت ھەر بەم شێوازە باس بکرێت.

دوایی تێگەیشتن لەم ئیدەیە با بگەڕینەوە بۆ بابەتی دەست پێکردنی گەردون. وەکوو باسمان کرد کاتێک خێراییەکان لە خوارەوەیە و راکێشان کزە دەتوانیین بە جیا جیا باسی فەزاو کات بکەین .بەڵام بە گشتی فەزا و کات لەگەڵ یەکدا تەنراون ، بۆیە درێژبوونەوەو و کورت بوونەوەێک ھەڵگری بڕێکی دیاری کراو لە تێکڵ کردنە. ئەم تێکڵ بوونە بۆ سەرەتای گەردون گرینگە ، ھەر وەھاش کلیلی تێگەیشتنی دەست پێکردنی کاتە.

بابەتی دەستپیکردنی کات تۆزێک لە بابەتی قەراخی جیھان دەچێت. لە سەردەمێک کە خەلک بیریان لە تەخت بوونی جیھان دەکردەوە ، مومکینە ھەندێک کەس سەریان سوڕمابێت کە چۆن ئاو لە لێوارەکانییەوە نارژێت . ئەمە بە شێوازی پراکتیکی تاقیکراوەتەوە کەسێک دەتوانێت یەک دەوری زەوی باتەوەو نەشکەوێتە خوارەوە. کێشەی ئەوەی کە لە لێوارەکانی زەوی چی رودەدات بەوە چارەسەرکرا کە لە راستیدا جیھان روبەرێکی تەخت نییە بەلکوو روبەرێکی چەماوەیە. کات وەھا دێتە پێش چاو کە لە مودێلی رێگەی شەمەنەفەر دەچێت. ئەگەر ئەو رێگەیە سەرەتاێکی ھەبێت دەبێت دبێت کەسێک (بۆ نموونە خودا) شەمەندەفەرەکەی لەسەری خستەبێتەکار. ھەرچەند (تیوری رێژەی)ی( ئانیشتاین) ھەم گشتی ھەم تایبەت کات و فەزایان پێکەوە یەکخستوە لە ژێر ناونێشانی فەزا-کات و ھەلگری ھەندێک تێکەڵییە لەم دوانە بەڵام ھێشتا کات جیاوازە لە فەزا چونکوو سەرتایی ھەیە ھەروەھا یان کۆتایی ھەیە یان بۆ ھەمیشە بەرەو پێشەوە دەچێت. بەھەر حاڵ کاتێک ئێمە ھەندێک کاریگەرییەکانی تیوری کوانتەمی بە تیوری رێژەیی زیاد دەکەین لە حالەتێکی توندرەوانەدا پێچانەوەی فەزا دەتوانێت روو بدات کە گەشەدانێکی گرینگە بۆ ئەوەی کات وەکوو دورییەکانی تری فەزا رەفتار بکات.

لە سەرەتای گەردوندا – کاتێک گەردون بە ئەندازەی پێویست بچوک بوو ( رێژەیی گشتی) و( تیوری کوانتەمی)‌ فەرمانرەوایی ھاوبەش ھەبووە - لێرەدا چوار دوری بۆ فەزا بە بێ کات بوونی ھەبووە. ئەمە ئەو واتایە دەگەێنێ کە کاتێک قسەلەسەر سەرەتای گەردون دەکەین ئێمە لە پاڵ بابەتێکی ناسک و ھەست بزوێنەوە تێپەردەبین کە وا دێتە پێش چاو کە کاتێک دەگەرینە زۆر دواوە بۆ سەرەتای گەردوون کات بوونی نەبووە!. بۆیە دەبێت ئەوە قەبوول بکەین کە ئیدە ئاساییەکەمان دەربارەی فەزاو کات بۆ زۆر نزییک لە سەرەتای گەردوون ناشێت. کە لە دەرەوەی ئەزموونەکانی ئێمەیە بەڵام نەک لە دەرەوەی تەسەور و ماتماتیک. ئەگەر لە سەرتای گەردوندا ھەر چوار دوورییەکە فەزایی بوون ئەی کەی کات دەستی پیکرد؟

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure