لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ھەڵبژاردنی گەردونەکەمان (بەشی چوارەم و کۆتایی)

13/12/2017


لیونارد ملۆدینۆ و ستیڤن هاوکینگ
وەرگێڕانی: حسێن حسێنی

 

ھەندێک خەڵک حەزیان لێیە باوەڕ بە شتێک بکەن بەوەی ھەندێک‌ مکانیزم بوونی ھەبێت کە سێ دورییەکەش بە شێوازی خۆبەخۆ بپێچرێتەوە. لەوانەیە بە شێوازی ئالترناتیڤی ھەموو دورییەکان بە بچوکی دەستیان پێکردبێت بەڵام بە ھۆکارێک کە نازانین چییە سێ دانەیان کشاوە و بە وەستاوی نەماونەتەوە.وا دێتە پێش چاو کە ھیچ ھۆکارێکی داینامیکی بۆ ئەوەی کە گەردون چوار دورییە بوونی نەبێت. لە جیاتی (کەون ناسی) سەر-خوار پێش بینی دەکات کە ژمارەی زۆری دوری ناتوانرێ بە ھیچ پرینسیپێکی فیزیکی فیکس بکرێت. فەراوانێکی ئەگەری کوانتەمی بۆ ھەموو ژمارێکی فەزا دورییە زۆرەکان لە سفرەوە ھەتا دە بوونی دەبێت.

کۆکردنەوەکانی فاینمەن ئیجازەی ھەموو ئەمانە بۆ ھەر مێژوێکی مومکینی گەردون دەدات بەڵام ئەو بینینەی کە گەردونەکەمان ھەلگری فەزای سێ دوری (بوعدی) گەورەیە لەو بەشە لە مێژوەکان‌ کە ھەلگری ئەو تایبەتمەندییەن ھەلدەبژێرێت‌ وەک ئەوەی کە دەبێنرێت. بە واتایەکی تر ئەو ئەگەرە کوانتەمیەی کە گەردونەکەمان زۆرتر یان کەمتر لە سێ دوری فەزایی ھەیە بێمانایە چونکو ئێمە دەیبینین کە گەردون سێ دوری گەورەی فەزایی ھەیە. بۆیە تاوەکوو فەراوانی ئەگەر بۆ فەزای سێ دوری گەورە بەتەواوی سفر نەبێت ، گرینگ نییە چەنێک بچوکە ھەڵبەت بە بەراورد کردن لەگەڵ فراوانی ئەگەر بۆ ژمارەکانی تری دوری(بوعد). ئەمە وەک ئەوە وایە ئەگەری ئەوە حیساب بکەین کە پاپا چینی بێت. ئێمە دەزانیین ئەو ئەڵمانییە تەنانەت ئەگەر چینی بێت ئەگەریکی بەرزە چونکوو ژمارەی چینیەکان لە ئەڵمان زۆر زۆرە.

ھاو شێوە ئێمە دەزانیین کە گەردونەکەمان رەفتارە فەزاییەکەی بە شێوەی سێ دورییە تەنانەت ئەگەر دوری(بوعد) گەورەیەکی تریش بە ئەگەرێکی گەورەتر بۆ بوونی ھەبێت کە بۆ ئێمە تەنھا وەک بەشێک لە مێژوو سەرنج راکێشە.ئەی دەربارەی دورییە پێچراوەکان دەتوانین بڵێین چی؟ جارێکی کە دچینەوە بۆ ( M- تیوری) کە لەم تیوریەدا پاشماوەی دورییەکان لە فەزای بچوکی ناوخۆییدا دەپێچرێنەوە، ھەر وەھا ھەردو بڕی فیزیکی وەکوو بارگەی ئەلکترۆن و سروشتی کارلێکی نێوان تەنۆلکە سەرەتاییەکان کە بریتیە لە ھێزەکانی سروشت دیاری دەکات . ‌ ھەموو شتێک بە رێکی دەچێتە پێش ئەگەر تەنھا یەک شێواز یان شایەد چەند شێوازێکی کەم بۆ پێچرانەوەی دورییەکان ھەبێت، یان لەوانەیە بە ھەر مەبەستێک بێت یەکێک یەک دەرکەوتەی یاساکانی سروشتی ئیجازە بدات ببینین.

جگەلەوە فەراوانی ئەگەری فەزا ناوخۆییەکان دەکاتە ١٠٥٠٠ فەزای جیاواز ھەرکام لەمانە دەگەن بە یاسای جیاواز و بڕی جیاواز بۆ نەگۆڕە فیزیکییەکان.ئەگەر یەکێک مێژوی گەردون لە بنەوە بۆ سەرەوە حیساب بکات ، ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی گەردون بگات بە فەزای ناوخۆیی بۆ کارلێکی تەنۆلکە سەرەتاییەکان وەک ئەوەی کەلە تەنۆلکە سەرەتاییەکاندا دەیبینین. بەڵام لە نزییک بوونەوی ‌ سەرو-خوار ئێمە قەبووڵی ئەوە دەکەین کە گەردون دەتوانێت بە ھەموو شێوازە مومکینەکانی فەزای ناوخۆیی بوونی ھەبێت. لە ھەندێک گەردونەکاندا کێشی ئەلکترۆن خۆی دەدا لە کێشی تۆپیکی گۆڵف و ھێزی راکێشان گەورەترە لە ھێزی مەگناتیسم.

ئێمە مودێلی ستاندارد بە ھەموو پارامترەکانیەوە بە کار دەھێنین. خەلک دەتوانن حیسابی ئەو فەراوانی ئەگەرە بۆ فەزا ناوخۆییەکە کە سەرئەنجامی دەبێت بە مودێلی ستاندەر بە پێی مەرجی بێ سنوری بکەن . وەکوو ئەوەی باسمان کرد ئەگەری ئەوەی کە گەردونێک بە سێ فەزای دورییەوە ببێت‌ بوونی ھەیە گرینگ نییە ئەو ئەگەرە بە نیسبەت ئەگەرەکانی ترەوە چەند بچووکە چونکوو پیشتر مودێلی ستاندەر شرۆڤەی ئەم گەردونەی ئێمەی کردوە.

تیوریەکەی ئێمە لەم بەشەدا شرۆڤەمان کردوە بۆ تاقیکردنەوە دەشێت. لە نمونەکانی پێشوودا ئێمە پێداگریمان لەسەر ئەوەکرد کە رێژەی فراوانی ئەگەر بۆ گەردونە زۆر جیاوازەکان وەکوو ئەوانەی کە ژمارێکی جیاواز لە دوری فەزایی گەورەیان ھەیە زۆر گرینگ نییە. رێژەی فەراوانی ئەگەر بۆ گەردونە دراوسێکان ( یان ھاوشێوە) بە ھەر حاڵ گرینگە. مەرجی بێ سنوری دەلالەت لە سەر ئەوە دەکات کە فراوانی ئەگەر بۆ ئەو مێژوانەی کە لەواندا گەردون بە شێوەێکی نەرم دەست پێدەکات زۆرترینە. فەراوانیەکە ڕوو لە کەمبوون دەکات کاتێ ئەوان زۆر نارێک و نائاسایی بن.

ئەمە بەو مانایە کە سەرتای گەردون دەبێت بەنزیکی زۆرەوە نەرم بووبێت لەگەل کەمترین شێواز کە پێنشاندەری ناڕێکیبوون بێت. وەکوو باسمان کرد دەکرێت ئەم ناڕێکی بە بینینی گۆڕانکاری بچووک لە شەپۆلی مایکرۆ کە لە ئاراستە جۆر بە جۆرەکانی فەزاوە دێن دەربکەوێت. دەرکەوتوە کە بە شێوازێکی ورد ئەمە لەگەڵ داواکارییە گشتییەکانی تیوری ھەڵئاوسان یەکدەگرێتەوە؛ بە ھەر حاڵ پێوانی وردی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بە تەواوی تیوری سەر-خوار لەوانی تر جیابکرێتەوە یان پشتگیری لێبکرێت و یان رەفز بکرێت. ئەمە لەوانەیە بە ھۆی سەتەلایتەکانەوە لە داھاتوودا ئەنجام بدرێت.

سەدان ساڵ لەوەو پێش خەڵک وابیریان دەکردەوە کە زەوی تاقانەیەو لە ناوەندی گەردوندا دانراوە. بەڵام ئێمڕۆ ئێمە دەازنیین کە سەددان بیلیۆن ئەستێرە بەس تەنھا لە گەلە ئەستێرەکەی ئێمەدا بوونی ھەیە کە رێژەێکی بەرچاویان سیستەمی ھەسارەییان ھەیە ، ھەر وەھا سەددان بیلیۆن گەلە ئەستێرەشمان ھەیە. ئاکامەکانی شیکرواە لەم بەشەدا پێمانی وت کە گەردونەکەشمان یەکێکە لە ژمارەێکی یەکجار زۆر گەردون و دەرکەوتە ‌یاساکانیش تاقانە نیین.ئەمە دەبێت ناھۆمێدمان بکات لەوەی کە ھیوادار بین تیورێکی کۆتایی، یان تیورێکی ھەموو شت ، بوونی ھەبێت کە پێش بینی بۆ فیزیکی رۆژانەمان بکات. ئێمە ناتوانین پێش بینی لایەنە نا پەیوەستە کان وەکوو ژمارەی دورییە گەورە فەزاییەکان یان فەزا ناوخۆییەکان کە دیاری کەری ئەو بڕە فیزیکییە بینراوانەن (وەکوو بارستایی و بارگەی ئەلکترۆن و تەنۆلکە سەرەتاییەکانی تر) ‌بکەین. لە جیاتی ئێمە لەو ژمارانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەو مێژووانەی کە بەشداری لە کۆکردنەوەکانی فاینمەندا دەکەن کەڵک وەردەگرین.

وا دێتە پێش چاو کە ئێمە لە خاڵێکی قەیرانی مێژوی زانستداین. کە لەودا دەبێت باوەڕو ئەمانجمان دەربارەی ئەوەی کە چ کاتێک تیوریەک بۆ قەبووڵ کردن دەشێت تۆزێک بگۆڕدرێت. وا دەر دەکەوێت کە ژمارە بنچینەییەکان وتەنانەت فۆڕمی دەرکەوتە یاساکانی سروشت بە ھۆی لۆجیک یان پرینسیپی فیزیکییەوە نیین. پارامترەکان سەربەستەن لەوەی چ بڕێک وەردەگرن و یاساکان دەتوانن ھەر فۆرـێکیان ھەبێت کە ببێت بە تێورێکی خۆ-گونجێنەری ماتماتیکی، ئەوان بڕی جیاواز لە سەر فۆڕمی جیاواز لە گەردون گەلی جیاوازدا وەردەگرن. ئەمە لەوانەیە ئارزوەکانی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی بەستەیەکی تایبەتی پاک کراو کە ھەموو یاساکانی فیزیکی تێدا بێت تێر نەکات ، بەڵام وا دێتە پێش چاو کە رێگەی سروشت ئەمەیە.


لەوەدەچێت کە دیمەنێکی پان و بەرین لە گەردون بوونی ھەبێت. بە ھەر حاڵ وەک لە بەشی داھاتوودا دەیبینین ئەو گەردونانەی کە وەک گەردونەکەی ئێمە ژیانی تێدا بێت دەگمەنە. ئێمە لە گەردونێکدا دەژین کە ژیان تێیدا مومکینە بەڵام ئەگەر گەردونێک‌ تەنھا یەک تۆز جیاواز بێت لە گەردونەکەی ئێمە ، بوونی وەک ئێمە مومکین نییە. چۆن دەتوانین ئێمە ئەمە تەنزیم بکەین ؟ ئایا بەڵگەیەک ھەیە ، دوایی ھەموو ئەم شتانە، کە گەردون لەلایەن خێر خوازێکەوە دیزاین کرابێت؟ یان زانست تەفسیرێکی تر پێشکەش دەکات؟

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure