لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

مەلایەكی كورد: "بەهیچ شێوەیەك ڕاگرتنی جنۆكە لە ماڵەوە دروست نیە"

18/06/2018


"بەهیچ شێوەیەك، ڕاگرتنی جنۆكە لە ماڵەوە و كارپێكردنی وەك خزمەتكارێك، دروست نیە!"
ئەمەی سەرەوە وتەی یەكێك لە كەسایەتییە ئیسلامییەكانی كوردستانه كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە و تيايدا ڕێنمایی موسڵمانان دەكات كە بەهیچ شێوەیەك "جنۆكە یان خێو" لە ماڵەوە ڕانەگرن و كاری پێ نەكەن.

ئەو كەسایەتیە ئیسلامیە لەڕێنماییەكەیدا بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی "ڕاگرتن و بەخزمەتكاركردنی جنۆكە"، دەڵێت: بەهیچ شێوازێك لە شێوازەكان دروست نیە جنۆكە ڕابگریت، ئەگەر كاری خراپ یان باشیشی پێ ئەنجام بدەیت!

ئەو كەسایەتییە ئیسلامیە، بەشێوەیەكی زۆر سادە و ساكار باس لە ڕاگرتنی جنۆكە دەكات لە لایەن مرۆڤەوە، هەروەك بڵێی باسی ڕاگرتنی جۆرە ئاژەڵێك بكات لە ماڵەكاندا!

تائێستا لەڕوی زانستەوە، بەهیچ جۆرێك بونی جۆرە دروستكراوێكی وەك "جنۆكە" نەسەلمێنراوە و بەڵگەیەكی ڕونیش لەو ڕووەوە تائێستا لەبەردەستدا نیە.

زۆرێك لە مەلا و شێخ و كەسانی ناسراوی شارو شارۆچكەكان، كاریان لەسەر ڕەواجدانە بە مەسەلەی نوشتە و جنۆكە و ڕۆحی شەڕانگێز و ئەو جۆرە دروستكراوانە، بەتایبەت هەندێك لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا دەڵێن كە جنۆكە لە لەشی مرۆڤدا دەردەكەن! یاخود نوشتە پوچەڵ دەكەنەوە یان دروستی دەكەن!

ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure