لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

مەلایەكی ناسراو، فرەژنی لە ئیسلامدا ڕەتدەكاتەوە

08/09/2018


یەكێك لە مەلا ناسراوەكانی كوردستان فرەژنی بە هەموو شێوەیەك ڕەتدەكاتەوە و تەنانەت دەڵێت كە هەموو مرۆڤێك بە موسڵمانانیشەوە دەبێت تەنها یەك ژن مارە بكەن.


مەلا فاتیح شارستێنی كە وتاربێژی مزگەوتی ڕێگای بەهەشتە لە شاری هەولێر، لە وتارێكیدا دەڵێت: ئاینی ئیسلامیش ڕێگا بەپیاو دەدات تەنها یەك ژن مارە بكات و ئەو وتانە دورن لەڕاستیەوە كە دەڵێن فرەژنی سوننەتە!.

بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەم وتانەشی، ئەو مەلایە نمونەی ئادەم و حەوا دەهێنێتەوە و دواتریش دەڵێت كە پێغەمبەر تاكو (خەدیجە)ی ژنی یەكەمی هەبوو تەنها یەك ژنی مارەكردووە و ئەوانی دیكەی دواتر بە فەرمانی خوا مارە كردوە!

ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure