لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

مەلایەكی كورد: جلوبەرگی ئافرەتان وادەكات دەردو نەخۆشی زیادبكات!

05/11/2018


یەكێك لە مەلاكانی كوردستان، لەوتارێكیدا بەتوندی هێرشدەكاتە سەر هەموو ئەو ئافرەتانەی كە لەچك بەسەر نین و حیجاب و نیقاب ناپۆشن، تەنانەت سوكایەتیشیان پێدەكات و هەندێك بابەت دەبەستێتەوە بە جلوبەرگی ئافرەتی سەردەمیانەوە كە هیچ پەیوەندییەكی بەو بابەتەوە نیە.

محەمەد مەلا فائیق شارەزووری، یەكێكە لەو مەلایانەی گرنگییەكی ئەوتۆی بە سۆسیال میدیاو ڕاگەیاندن داوە و رۆژانە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەیان وتاری خۆی بڵاودەكاتەوە.

لە یەكێك لە وتارەكانیدا، ئەو مەلایە دەڵێت: ناپۆشتەیی وادەكات كە شتێك بەناوی "حەیا و شەرم و شكۆ" نەمێنێت! دەرد و نەخۆشی زۆربێت!
مەلا محەمەد شارەزوری، كەسایەتی و ڕادەی ڕەوشت و ڕێز و رۆشنبیری دەبەستێتەوە بە جلوبەرگەوە و پێی وایە ئەو كەسانەی جلوبەرگی نائیسلامی لەبەر دەكەن كەسایەتییان نزمە و بێڕێز و بێڕەوشت و ناڕۆشنبیرن!
هەر لەو وتارەیدا ئەو مەلایە پەیوەندیی ناشەرعی و هەندێك تاوان و شتی تر دەبەستێتەوە بە جلوبەرگی مۆدێرن و شارستانییەوە!
دواتریش دێتە سەر باسی ئەوەی كە ئافرەت بەهۆی ئەوەی بێ لەچكە لە ریكلامەكاندا بەكاردەهێنرێت، ڕەنگە ئەو مەلایە لەبیری كردبێت كە یەكەم: ئافرەت مرۆڤە و نیوەی كۆمەڵە وەكو پیاو و مافی ئەوەی هەیە بەشداری لەگشت چالاكی و ڕوداوەكاندا بكات و هەمان مافی پیاوی هەیە، دووەم: لەبیری كردووە كە هاوشانی ئافرەتی بێ لەچك ئافرەتانی باڵاپۆشیش ریكلام بۆ جۆرەها كاڵا دەكەن!
دواتریش هۆكاری جیابونەوە و تەڵاق دەبەستێتەوە بە جلوبەرگ و باڵاپۆشیەوە، كە ئەمەش جێگای سەرسوڕمانە!
هەر ئەو مەلایە لەبارەی ئافرەتانی بێ لەچكەوە هێرشی زیاتر دەكات، دەتوانن لەڤیدیۆی خوارەوەدا گوێبیستی تەواوی وتارەكەی بن لەو بارەیەوە:

ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure