لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ڕۆژوو و پەيوەندى بە شێرپەنجەوە

12/06/2019


وەرگێڕانى: ديارى سابير

 


لە ساڵى ٢٠١٦ خەڵاتى نۆبڵ لە پزيشكييدا بەخشرايە بايۆلۆجيستى يابانى يۆشينۆرى ئۆهسومى بۆ ئەو كارانەى لەسەر ئەوتۆفيجى كردبووى لە ساڵى نەوەدەكاندا. ئەوتۆفيجى سيستەمى تێكشاندنە لە خانەكاندا بەشە سايتۆپلازمييەكان (بەشەكانى خانە جگە لە ناوك) دەگەيەنێت بە لايسۆسۆم (كارى تێكشكاندنى پرۆتين و ترشەكاندا). بەرەوپێشچوونەكان بەم دواييانە پشانيانداوە سەرەڕاى سادەييەكەى ئەوتۆفيجى چەندين ڕۆلى فيزيۆلۆجى و پاتۆفيزيۆلۆجى جێبەجێدەكات.


ڕۆلى ئەوتۆفيجى لە شێرپەنجەدا ئاڵۆزە و كاركردەييەكەى بەپێى كۆمەڵێك فاكتەرى بايۆلۆجى جياواز دەبێت لەوانە: جۆرى وەرەم, قۆناغى بەرەوپێشچوون و كاريگەرييە ژينگەييكان لەسەر جێنەتيك لەگەڵ چالاككردنى ئۆنكۆجين, كە جينێكە خانە ئاسييەكان دەگۆڕێت بۆ خانەى شێرپەنجەيى و كپكەرەوەكانى وەرەم ناچالاك دەكات. بەم شێوەيە ئەوتۆفيجى دەكرێت پەيوەندى هەبێت بە ڕێگريكردن لە دروستبوونى وەرەمەكان ياخود بە خۆگونجاندن, زيادبوونى خێرا و گەشەسەندنى لاوەكى خانەكانى شێرپەنجە. ئاماژە سەرەتاييەكان بۆ ڕۆلى گرنگى ئەوتۆفيجى لە كپكردنەوەى وەرەمەكان لە كۆمەڵێك تۆژينەوەوە هات دەربارەى جينى BECN1  كە ئينكۆدى پرۆتينى Beclin-1 دەكات, كە پيشاندرا ئەم جينە لە شێرپەنجەى مەمك و گونەكاندا دەسڕدرێتەوە, لەگەڵ ئەمەشدا ئەو مشكانەى ئەم جينەيان لەدەستدابوو كورتهێنان لە ئەوتۆفيجيياندا هەبوو ئەمەش واى دەكرد زياتر لەپێشبن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەى سييەكان.


لەبەرئەوەى ئەوتۆفيجى دەتوانێت ڕێگريبكات لە گەشەسەندنى وەرەمەكان ياخود بەرەو گەشەسەندن, بەرەوپێشچوون و بەرەنگاربوونەوەى چارەسەرييەكانيان ببات, تۆژەران پێيان وايە كۆنترۆڵكردنى ئەوتۆفيجى ستراتيژييەكى نوێى چارەسەركردن بێت لە شێرپەنجەدا.لە كۆمەڵێك تۆژينەوەى تيۆريدا ئەوە پيشاندرا كە كەمكردنەوەى خواردن كاريگەى هەبووە لە كەمركردنەوەى گەشەسەندنى ئەو نەخۆشييانەى پەيوەندييان تەمەنەوە هەيە. وە ئەم كەمكردنەوەيە لە خواردندا لە زۆربەى خانە و ئۆرگانەكاندا ئەوتۆفيجى چالاك دەكات. دەستتێوەردانى خۆراكى لە چەندين تۆژينەوەدا پيشاندراوە كە دروستبوونى وەرەمى كەمدەكاتەوە و كاريگەرى چارەسەرى كيميايى زياد دەكات.


لەم كەمكردنەوە خۆراكييانە يەكێك لە ڕێگاكان بە ڕۆژووبوونە كە بەردەوام تۆژينەوەى لەسەردەكرێت. لە تۆژينەوەيەكدا, كە لە ساڵى ٢٠١٨ بڵاوكراوەتەوە لە جۆرناڵى كلينيك لە لايەن ئەنتونيس و هاوڕێكانييەوە ئەنجامدراوە, ڕۆژوو بە خۆگرتنەوە لە خواردن پێناسە دەكرێت, وەلێ ئاو تێيدا بخورێتەوە واتە كەسى بەڕۆژژوو ئاو بخواتەوە ئەوجا ڕۆژووەكەى دەچێتە ژێر ئەو پێناسەيەى تۆژينەوەكە بۆ ڕۆژووى دياريكردووە كە دەكرێت كاريگەرى ئەرێنى هەبێت لە چارەسەرى شێرپەنجەدا.
____________________________
لينكى تۆژينەوە:
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC6257056/

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure