لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

زیۆس و ئافراندنی جیهان

07/08/2019


نووسەر: میشێل پیكماڵ
وەرگێڕان: كیشوەر پیرۆتی

 


خوداكان لەسەر چیای ئۆلیمپیوس لەنێو كۆشكەكەی خۆیاندا دەژیان و زیۆس گەورەیان بوو. ئەوان لە بەختەوەرییەكی پایەداردا دەژیان و خۆراكیان شیلە و هەنگوینی ژیانبەخشی تایبەتی خودایان بوو. رۆژ و ساڵ دوابەدوای یەك تێپەڕ دەبوون، دنیا ئارام بوو. بەڵام ئاخرییەكەی ئەو شتەی دەبوو رووبدات، رووی دا: تاقەتی خوداكان بەسەرچوو.پاشان زیۆس، گەورەی خوداكان، داوای لە هیفاییستیوسی كوڕی، كە خوای ئاسنگەریی بوو، كرد، تا‌ بۆ سەرقاڵبوونیان چەند بوونەوەرێك دروست بكات.

 هیفاییستیوس سەری خوراند و پاشان خوداكانی برد بۆ كارگەكەی خۆی. لەوێ نیشانی دان كە چۆن دەتوانن بە خاك و ئاو و ئاگر بوونەوەرەیلێك دروست بكەن، خودان گۆشت و پێست. خوداكان، دەستیان بە شادی و گەمە كرد. كۆمەڵێك بوونەوەریان دروست كرد كە هێندێكیان باڵە ماسی و هێندێكیان پەنجە و سم و هێندێكیشیان باڵیان هەبوو. تەنانەت بوونەوەرێكیان دروست كرد كە لە هەموو لایەنێكەوە لە خۆیان دەچوو، ئەوە هەمان رەچەڵەكی مرۆڤ بوو. پاشان زیۆس بە هەناسەی خۆی گیانی وەبەر ئەو بوونەوەرانەدا هێنا و دەستەكانی لێك خشاند: كەسێك دروست كرابوو كە بڕیار بوو ژیانی ببێتە هۆكاری خۆشحاڵیی خوداكان.

بەڵام بۆ ئەوەی هەموو كەس و ئەندامانی ئەم جیهانە بچووكە پێكەوە لەتەنیشت یەكترەوە بژین و هیچ گرفتێكیان نەبێ، دەبوو هەركامیان ببنە خاوەنی تایبەتمەندییەكی تایبەت.هەرچۆنێ بێت، دوو دێوی ئاوەڵدووانە لەسەر چیای ئۆلیمپیوس بوون كە زیۆس خۆشیدەویستن. یەكیان ناوی پرۆمیتیوس‌ بوو، ئەوی دیكەش ئیپیمیتیوس. زیۆس داوای لەو دووانە‌ كرد لە كارەكەیدا یارمەتیی بدەن. ئەم جووتە برا ئاوەڵدووانەیە هیچ شێوەی یەكتریان نەدەدا. ئەوەندەی كە پرۆمیتیوس هۆگری بیر و رامان بوو، ئیپیمیتیوس ئەوەندە بێئیرادە و بێفكر بوو. 

ئیپیمیتیوس‌ بەبێ‌ ئەوەی هیچ پرسیارێك بكات، دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی كەرەستەگەلی بەرگریكردن بەسەر گیانەوەراندا تا بتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن. ددانی دا بە هێندێكیان و شاخ بە بەشێكیان و بە هێندێكیان دەندووك و بە ئەوانی دیكەش قاپیلكەیەكی رەق یان زرێدار بۆ پاراستنی خۆیان. هێندێكیشیان خورییان پێ بڕا، تاكو لە سەرما و گەرما بیانپارێزێت. ئیپیمیتیوس‌ بە خۆشی و شادییەوە دەستی بەنێو ئەو زەمبیلە گەورەیەدا دەكرد كە زیۆس پێی دابوو، تایبەتمەندی و شێوازەكانی هەرمان و ‌زیندوومانەوەی لێ دەردەهێنا و بەزۆر دەیدا بە دیتران. كە زەمبیلەكە بەتاڵ بوو، بزەیەكی شادی هێنایە سەرلێوان.

 بەڵام خێرا بزەكەی بوو بە مۆنی و ناخۆشی، چونكە زانی كە بەشی مرۆڤەكانی فەرامۆش كردووە. مرۆڤەكان بەتەنیا و رووت و قووت هەڵدەلەرزین و هیچ شتێكیان نەبوو كە بەرگریی پێ لە خۆیان بكەن. مرۆڤەكان رێك ئەوە بوو كە خوداكانی چیای ئۆلیمپیوس دەیانویست و ئەوەی كە هیچیشیان پێ نەبڕابوو، خۆی بۆ خودایەتیی ئۆلیمپیوس تەوهینێكی گەورە بوو.

پرۆمیتیوس‌، برای ئیپیمیتیوس‌، هەوڵی دا بە باشترین شێوە گەمژەیی براكەی قەرەبوو بكاتەوە. مرۆڤەكانی فێر كرد لەسەر دوو پێ راوەستن و بەمشێوەیە رواڵەتێكی مەزن وەخۆیان بگرن. پاشان بە نەرمە رەزایەتییەكی زیۆس، مەشخەڵێكی درەوشاوی لە عارەبانەكەی خۆر هەڵگرت و دای بە‌ دەست مرۆڤەكانەوە. مرۆڤ بە یارمەتیی ئاگر‌ توانییان بەسەر بوونەوەرە كێویلەكاندا زاڵ ببن. هەر ئەو ئاگرە یارمەتیی دان، تاوەكو سەرباری ئەوەی ددانی تیژ و شاخ و چنگیان نەبوو، ببنە تاكە ئەربابی بوونەوەرانی دنیا.

لێكدانەوەیەكی فەلسەفی:
هەموو شارستانێتییەك لەبارەی سەرەتای دروستبوونی مرۆڤ و جیهانەوە بۆخۆی حیكایەتێكی هەیە. هەموو گەلێك هەستی بەوە كردووە كە پێویستە بزانێ لە كوێوە هاتووە. بۆ نموونە، بەپێی‌ هێندێك ئوستوورەی سوورپێستەكان، مرۆڤ لە كەمێك قوڕ لە قووڵایی دەریادا دروست بووە، كەچی گەلانی پۆلینزی پێیانوایە، جیهان و رەچەڵەكی مرۆڤ لە تۆوێك دروست بووە. تەواوی ئەو حیكایەتانەی پێوەندییان بە ئافرێنرانەوە هەیە، مرۆڤەكان بە سەرچاوەیەكی هاوبەش دەگەیەنن. ئەم حیكایەتانە دەبنە هۆی بەهێزبوون و یەكپارچەیی گرووپی كۆمەڵایەتیی مرۆڤ. 

لە ئوستوورەكانی یۆنانیشدا، وەكو ئوستوورەكانی دیكەی خەڵكانی كەونارا، ئافراندنی مرۆڤ بە بەرهەمی هێزێكی بانتری وەكو خودا یان خوداكان دانراوە. بەڵام لەم ئوستوورە یۆنانییەدا زۆر بەجوانی شەرح دەكرێت، كە بۆچی مرۆڤ كێماسی هەیە. چونكە كاتێك خوداكان بوونەوەرێك دەئافرێنن، بەپێی ژیربێژی دەبێ ئافرێنراوەكەیان كامڵ بێت. بەگوێرەی ئەم ئوستوورەیە،‌ ئەگەر ئافرێنراوەكە كامڵ نییە، خەتای خوداكان نییە، بەڵكو خەتای زیۆسە كە بەرپرسیارێتیی گرینگی دابەشكردنی بە دوو دێو ئەسپاردووە لەكاتێكدا خۆیان بوونەوەرێكی ناتەواون.

 

ئیپیمیتیوس هەرلەخۆیەوە هەموو پێداویستی و كەرەستەكانی مانەوەی لەنێوان بوونەوەرەكاندا دابەش كرد و مرۆڤی فەرامۆش كرد. لەبەر ئەوەیە كە ئێمەی مرۆڤ لەبەرانبەر شێر و تیمساح و فیلدا بوونەوەرانێكی لاوازین. بەڵام پرۆمیتیوسی برای، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم گەمژەییە، دەرفەتی سەركەوتنی بۆ رەخساندین: ئەو هۆش و توانای زاڵبوون بەسەر ئاگریدا پێشكەش كردین و فێری كردین تا لەسەر لاقەكانمان راوەستین و بەوشێوەیە دەستەكانمان ئازاد بوون و توانیمان كۆمەڵێك ئامێر دروست بكەین. بەدوای ئەوەدا بوو كە بەسەرهاتی مرۆڤ دەستی پێكرد... چونكە مرۆڤ لاواز و بێچەك بوو، دەبوو خۆی بۆ ڕاو و مانەوە تەیار بكات. كەواتە لاوازی و كێماسییەكەی بوو بە مایەی توانایی و دەسەڵاتداربوونی. ئەم ئوستوورانە لەگەڵ دەستكەوتە زانستییەكانی ئەمڕۆی مرۆڤدا نەسازییەكی ئەوتۆی نییە. ئەگەر مرۆڤ وەپێش بوونەوەرەكانی دیكە كەوتووە، هەر بەهۆی ئەم تایبەتمەندی و تواناییەی لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا بووە.
ـــــــــــــــ
سەرچاوە:
میشل پیكمال، حكایت‌های فلسفی (اسگورەهای یونان باستان)، ترجمەی مهدی چرغامیان، چاپ اول، تهران، ێ‌فرینگان، ١٣٩١.

نووسەر: میشێل پیكماڵ
وەرگێڕانی (لە فارسییەوە): كیشوەر پیرۆتی

خوداكان لەسەر چیای ئۆلیمپیوس لەنێو كۆشكەكەی خۆیاندا دەژیان و زیۆس گەورەیان بوو. ئەوان لە بەختەوەرییەكی پایەداردا دەژیان و خۆراكیان شیلە و هەنگوینی ژیانبەخشی تایبەتی خودایان بوو. رۆژ و ساڵ دوابەدوای یەك تێپەڕ دەبوون، دنیا ئارام بوو. بەڵام ئاخرییەكەی ئەو شتەی دەبوو رووبدات، رووی دا: تاقەتی خوداكان بەسەرچوو.

پاشان زیۆس، گەورەی خوداكان، داوای لە هیفاییستیوسی كوڕی، كە خوای ئاسنگەریی بوو، كرد، تا‌ بۆ سەرقاڵبوونیان چەند بوونەوەرێك دروست بكات.

 هیفاییستیوس سەری خوراند و پاشان خوداكانی برد بۆ كارگەكەی خۆی. لەوێ نیشانی دان كە چۆن دەتوانن بە خاك و ئاو و ئاگر بوونەوەرەیلێك دروست بكەن، خودان گۆشت و پێست. خوداكان، دەستیان بە شادی و گەمە كرد. كۆمەڵێك بوونەوەریان دروست كرد كە هێندێكیان باڵە ماسی و هێندێكیان پەنجە و سم و هێندێكیشیان باڵیان هەبوو. تەنانەت بوونەوەرێكیان دروست كرد كە لە هەموو لایەنێكەوە لە خۆیان دەچوو، ئەوە هەمان رەچەڵەكی مرۆڤ بوو. پاشان زیۆس بە هەناسەی خۆی گیانی وەبەر ئەو بوونەوەرانەدا هێنا و دەستەكانی لێك خشاند: كەسێك دروست كرابوو كە بڕیار بوو ژیانی ببێتە هۆكاری خۆشحاڵیی خوداكان.

بەڵام بۆ ئەوەی هەموو كەس و ئەندامانی ئەم جیهانە بچووكە پێكەوە لەتەنیشت یەكترەوە بژین و هیچ گرفتێكیان نەبێ، دەبوو هەركامیان ببنە خاوەنی تایبەتمەندییەكی تایبەت.

هەرچۆنێ بێت، دوو دێوی ئاوەڵدووانە لەسەر چیای ئۆلیمپیوس بوون كە زیۆس خۆشیدەویستن. یەكیان ناوی پرۆمیتیوس‌ بوو، ئەوی دیكەش ئیپیمیتیوس. زیۆس داوای لەو دووانە‌ كرد لە كارەكەیدا یارمەتیی بدەن. ئەم جووتە برا ئاوەڵدووانەیە هیچ شێوەی یەكتریان نەدەدا. ئەوەندەی كە پرۆمیتیوس هۆگری بیر و رامان بوو، ئیپیمیتیوس ئەوەندە بێئیرادە و بێفكر بوو. 

ئیپیمیتیوس‌ بەبێ‌ ئەوەی هیچ پرسیارێك بكات، دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی كەرەستەگەلی بەرگریكردن بەسەر گیانەوەراندا تا بتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن. ددانی دا بە هێندێكیان و شاخ بە بەشێكیان و بە هێندێكیان دەندووك و بە ئەوانی دیكەش قاپیلكەیەكی رەق یان زرێدار بۆ پاراستنی خۆیان. 

هێندێكیشیان خورییان پێ بڕا، تاكو لە سەرما و گەرما بیانپارێزێت. ئیپیمیتیوس‌ بە خۆشی و شادییەوە دەستی بەنێو ئەو زەمبیلە گەورەیەدا دەكرد كە زیۆس پێی دابوو، تایبەتمەندی و شێوازەكانی هەرمان و ‌زیندوومانەوەی لێ دەردەهێنا و بەزۆر دەیدا بە دیتران. كە زەمبیلەكە بەتاڵ بوو، بزەیەكی شادی هێنایە سەرلێوان.

 بەڵام خێرا بزەكەی بوو بە مۆنی و ناخۆشی، چونكە زانی كە بەشی مرۆڤەكانی فەرامۆش كردووە. مرۆڤەكان بەتەنیا و رووت و قووت هەڵدەلەرزین و هیچ شتێكیان نەبوو كە بەرگریی پێ لە خۆیان بكەن. مرۆڤەكان رێك ئەوە بوو كە خوداكانی چیای ئۆلیمپیوس دەیانویست و ئەوەی كە هیچیشیان پێ نەبڕابوو، خۆی بۆ خودایەتیی ئۆلیمپیوس تەوهینێكی گەورە بوو.

پرۆمیتیوس‌، برای ئیپیمیتیوس‌، هەوڵی دا بە باشترین شێوە گەمژەیی براكەی قەرەبوو بكاتەوە. مرۆڤەكانی فێر كرد لەسەر دوو پێ راوەستن و بەمشێوەیە رواڵەتێكی مەزن وەخۆیان بگرن. پاشان بە نەرمە رەزایەتییەكی زیۆس، مەشخەڵێكی درەوشاوی لە عارەبانەكەی خۆر هەڵگرت و دای بە‌ دەست مرۆڤەكانەوە. 

مرۆڤ بە یارمەتیی ئاگر‌ توانییان بەسەر بوونەوەرە كێویلەكاندا زاڵ ببن. هەر ئەو ئاگرە یارمەتیی دان، تاوەكو سەرباری ئەوەی ددانی تیژ و شاخ و چنگیان نەبوو، ببنە تاكە ئەربابی بوونەوەرانی دنیا.

لێكدانەوەیەكی فەلسەفی:

هەموو شارستانێتییەك لەبارەی سەرەتای دروستبوونی مرۆڤ و جیهانەوە بۆخۆی حیكایەتێكی هەیە. هەموو گەلێك هەستی بەوە كردووە كە پێویستە بزانێ لە كوێوە هاتووە. بۆ نموونە، بەپێی‌ هێندێك ئوستوورەی سوورپێستەكان، مرۆڤ لە كەمێك قوڕ لە قووڵایی دەریادا دروست بووە، كەچی گەلانی پۆلینزی پێیانوایە، جیهان و رەچەڵەكی مرۆڤ لە تۆوێك دروست بووە. تەواوی ئەو حیكایەتانەی پێوەندییان بە ئافرێنرانەوە هەیە، مرۆڤەكان بە سەرچاوەیەكی هاوبەش دەگەیەنن. ئەم حیكایەتانە دەبنە هۆی بەهێزبوون و یەكپارچەیی گرووپی كۆمەڵایەتیی مرۆڤ. 

لە ئوستوورەكانی یۆنانیشدا، وەكو ئوستوورەكانی دیكەی خەڵكانی كەونارا، ئافراندنی مرۆڤ بە بەرهەمی هێزێكی بانتری وەكو خودا یان خوداكان دانراوە. بەڵام لەم ئوستوورە یۆنانییەدا زۆر بەجوانی شەرح دەكرێت، كە بۆچی مرۆڤ كێماسی هەیە. چونكە كاتێك خوداكان بوونەوەرێك دەئافرێنن، بەپێی ژیربێژی دەبێ ئافرێنراوەكەیان كامڵ بێت. بەگوێرەی ئەم ئوستوورەیە،‌ ئەگەر ئافرێنراوەكە كامڵ نییە، خەتای خوداكان نییە، بەڵكو خەتای زیۆسە كە بەرپرسیارێتیی گرینگی دابەشكردنی بە دوو دێو ئەسپاردووە لەكاتێكدا خۆیان بوونەوەرێكی ناتەواون. ئیپیمیتیوس هەرلەخۆیەوە هەموو پێداویستی و كەرەستەكانی مانەوەی لەنێوان بوونەوەرەكاندا دابەش كرد و مرۆڤی فەرامۆش كرد. لەبەر ئەوەیە كە ئێمەی مرۆڤ لەبەرانبەر شێر و تیمساح و فیلدا بوونەوەرانێكی لاوازین. بەڵام پرۆمیتیوسی برای، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم گەمژەییە، دەرفەتی سەركەوتنی بۆ رەخساندین: ئەو هۆش و توانای زاڵبوون بەسەر ئاگریدا پێشكەش كردین و فێری كردین تا لەسەر لاقەكانمان راوەستین و بەوشێوەیە دەستەكانمان ئازاد بوون و توانیمان كۆمەڵێك ئامێر دروست بكەین. بەدوای ئەوەدا بوو كە بەسەرهاتی مرۆڤ دەستی پێكرد... چونكە مرۆڤ لاواز و بێچەك بوو، دەبوو خۆی بۆ ڕاو و مانەوە تەیار بكات. كەواتە لاوازی و كێماسییەكەی بوو بە مایەی توانایی و دەسەڵاتداربوونی.

ئەم ئوستوورانە لەگەڵ دەستكەوتە زانستییەكانی ئەمڕۆی مرۆڤدا نەسازییەكی ئەوتۆی نییە. ئەگەر مرۆڤ وەپێش بوونەوەرەكانی دیكە كەوتووە، هەر بەهۆی ئەم تایبەتمەندی و تواناییەی لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا بووە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ‌
سەرچاوە:
میشل پیكمال، حكایت‌های فلسفی (اسگورەهای یونان باستان)، ترجمەی مهدی چرغامیان، چاپ اول، تهران، ێ‌فرینگان، ١٣٩١.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure