لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

پێنج جیاوازی وامان لێ دەکەن، داوا لە ئیسلامی بکەین، ببێت بە موسوڵمان

24/10/2019


سەعید ناشید
و. حەمەسەعید حەسەن

یەکەم: موسوڵمان پێی وایە خودا دەیپارێزێت، ئیسلامی پێی وایە خودا دەپارێزێت.
دووەم: موسوڵمان بە باوەڕی خۆیەوە سەرقاڵە، ئیسلامی بە باوەڕی ئەوانی دیکەوە سەرقاڵە.
سێیەم: موسوڵمان بۆ لای خودای خۆی دەگەڕێتەوە، ئیسلامی بۆ لای حیزبی خۆی دەگەڕێتەوە.
چوارەم: موسوڵمان هەوڵ دەدات، لەوە دڵنیا ببێت کە دەچێتە بەهەشتەوە، ئیسلامی هەوڵ دەدات، لەوە دڵنیا ببێت کە ئەوانی تر دەچنە دۆزەخەوە.
پێنجەم: موسوڵمان لەبەر خودا، بەزەییی بە برای خۆیدا دێتەوە، ئیسلامی لەبەر خودا، ڕق لە برای خۆی هەڵدەگرێت.)

لینكی فەیسبوك


 

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure