لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

موقەدەس و دیموكراسی

پێش 2 هەفتە



خەڵات عومەر

ساڵی 2004 ((موقتەدا سەدر)) و لایەنگرانی چواردەوری ماڵی ((عەلی سیستانی)) گەورە مەرجەعیی شیعەیان تەنی و،دایانە بەردەستڕێژی گوللە.

لەوەش زیاتر بەپێی بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانی كەوێنەی ڕوشۆرێكیم لەبەردەستدایە و،دەستەیەك لەپیاوانی ئاینی حەوزەی نەجەف لەبەرواری 18-5-2004 دەریان كردووە ،((موقتەدا )) هەڕەشەی لە ((سیستانی )) كردووە وداوای لێكردووە بەیاننامەیەك دەربكات وپشتیوانی لێبكات !

بەیاننامەكەی پیاوانی ئاینی كه سەركۆنەی ((سەدر)) دەكات و،  بە لادەر لە ڕێبازی ((ئەهلی بەیت)) وخواو پێغەمبەر تاوانباری دەكات ،هاوكاتە لەگەڵ مەترسیەكانی مەرجەعیەتی نە جەف كەلە هەمان ڕۆژدا بەناوی ((سیستانی)) ە وە بانگەوازێكی بڵاوكردۆتەوە ،داوالە عەشایەری ئێراق دەكات لەسەرجەم پارێزگاكانەوە ڕوبكەنە نەجەف وكەربەلاو شوێنە پیرۆزەكان  بپارێزن .

ڕوداوەكانی پێشوتری ئەم ڕۆژگارە دەیسەلمێنن ،كەئەگەر ئەمریكاییەكان وهێندێك لە عەشایەری فورات بەفریانەكەوتنایە، هیچ دوورنە بوو ((موقتەدا سەدر)) ولایەنگرانی ،((عەلی سیستانی ))  گەورە مەرجەعی شیعەی ئێراقیان، بە دەردەكەی ((شەریعەتمەداری )) سایەی ((ئیمام خومەینی ))  نە بردایە ،كە ((خەلعی لیباس )) یان كرد!

((عەلی سیستانی )) شاگردی ((ئەبولقاسم ئەلخوئیی)) ە ،ئەلخوئیش شاگردوبەردەستی ((موحەمەد حوسێن ئەلنائینی))ە .

زەمان دێت ودەڕوات ،تۆخۆت نە دۆست هەڵدەبژێریت ونە پەروات بەوەیە كام شتەت پەسەندبێت و،كامەشت نەوێت .

لەم سەروبەندەدا مرۆڤ گیرۆدەی كاروباردەبێت. منیش زەمانێك گیرۆدەی كاروبارببووم وكتێبێكی ((موحەمەمەد حوسێن ئەلنائینی)) م خوێندەوە ، بەناوی ((المشروطە والمستبدە))ه وه .

بالێرە دا شەیەتیەك بدەم. هیچ كتێبێك لە مێژووی كتێبەكانی سونەو شیعەدا كەمن خوێندومنەتەوە هێندەی ئەم كتێبە لایەنگری دیموكراسی نیەو، هیچ كتێبێكیش وەك ئەمە دژی ستەمكاری نیە !

ستەمكار هەر كەسێك بێت و لەسەر هەر ئاین وئاینزایەك بێت !

پێدەچێت ئەوەی كە ئێستا لە ئێراق دا ولە ژێرچەتری ئەزمونی شكستخواردوی سیاسی شیعەی سایەی ئەمریكایی وئێرانی دا ڕودەدات ، خەیاڵێكی كتێبە كەی ((ئەلنا ئینی)) بێت .

ساڵی 2016كە لێكۆڵینەوە یەكم لە سەربارودۆخی ئێراق بڵاوكردوە وئاوهام نووسیوە ((ئەوەی ئێستا بە دیاردەی موقتە دا سە در ناودێردەكرێت وسیمایەكی بەرچاوی ڕوداوەكانی شەقامی ئێراقە ، گوزارشت لەكامڵبوونی هۆشمەندی ئێراق دەكات ،نەك ئەوئێراقەی لەخەیاڵی ئەمریكاوئێراندا هەیەو گوزارشت لەخواست وویستی ئەوان دەكات ،بەڵكوئێراقێك كە ئەجنداكانی ئەوان تێیدا شكست دەهێنێت ولەژێرداروپەردوی سیناریۆو وەهمیەكانیانەوە پشكۆی گۆڕانكاری وسەرەتایەكی واقعی به رجه سته دەبێت .))

ئەم قسەیەم سەبارەت بە خودی ((موقتەدا سەدر)) نەبوو ،ئەوەندەی سەبارەت بەرجەستەبوونی دیاردەی مۆدیلێك لە شیعەی عەرەبیە كە دژوپێچەوانەی شیعەیەكی ئێرانیە ،كە ئەمریكایەكانیش دركیان پێنە كردووە .

سیستمی سیاسی ئێراق لەدوای ساڵی 2003 وە بەڕادەیەك بێدادی وگەندەڵی وبەربادی خستەوە ،ڕۆّگارێك بە ناچاری خەڵكانێكی زۆر ئومێدیان بە ((داعش)) هێنا ، ئیترئێستا بۆچی ئومێدیان بە مۆدیلێك نە بێت كە ڕەگ وڕیشەی لە ناو شیعەدا هەبێت وبە شێك بێت لە نەوەیەك كە خۆیان ڕۆژێك ئومێدیان بە ولیستە شیعە یە هەبووە كە لە ساڵی 2005 وە خودی ((سیستانی )) پشتیوانی كردوە ؟!

شكستی دەسەڵاتدارو سیاسیە شیعەكان لەحوكمڕانی ئێراقدا چەند ساڵێكە دەرگای بۆئەوە ئاوەڵاكردووە ،كە هێندێك مەسەلەی هەستەوەری ومێژوویی بێنەوە بەرباس ،پێگەی مەزهەبی وكلتوری شیعەگەری بەشێوەیەكی تر بوروژێنێت . 

هەمووزەمینەیەك بۆشكست وفەشەلی سیاسی دەستە بژێرێك، دەشێت زەمینەیەكی لە باربێت بۆئەوەی كەسانی تر سەركەوتنی تری تێدا بە دەست بهێنن !

لە م بارودۆخەی ئێراق دا ،لە بارودۆخی هاوشێوەی ناڕازیبوون و شۆڕش دا خەڵكی دەزانن دژی چین وچیان ناوێت ،بەڵام نازانن چیان دەوێت !

لە دوای ساڵی 2003 بوو ، هەرزوو ((موقتە دا سەدر))  هاتە مەیدان و شاباڵی ((ئەبولقاسم ئەلخوئی ))  مەرجەعی پێشوی حەوزەی نە جەف وزاوای ((عەلی سیستانی )) بڕی ،كاتێك لایەنگرانی ((عەبولمەجید ئەلخوئی)) یان ،كوشت !

لەناوحەوزەی نەجەف دا واباوبوو كە بە فارسی دەیانووت ((فرزند مرجع ،نیم مرجع)) ،واتا ((كوڕی مەرجەع ،نیوەی مەرجەعە )). نەوەیەك دروستبوون لە ئێراق نیوەی مەرجەع بە خوێنێكی ساردەوە بكوژن !
جا مەرجەع خۆی چیە ؟!
ئێستا نەوەیەك هاتونە تە ئارا كە گوی َ لەمەرجەع خۆشی ناگرن !

ساڵی 2016 لە بەغدا ((دارئەلمورتەزا))كتێبێكی پڕگرنگی 132 لاپەڕەیی بڵاوكردۆتەوە. كتێبەكە بەئینگلیزی ((دكتۆر عەباس كازم))ی توێژەرەوەی پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی ئێراقی سەربە زانكۆی ((ستانفۆرد))ی ئەمریكایی دایناوە و،ئەوەندەش گرنگ وبایەخدارە ،ناشێت ئەوەی دەیەیەوێت ئاگاداری بواری سۆسیۆ سیاسی ئێراق و ڕەوتی شیعەگەری ناوچەكەش بێت ، سەرنجی نە داتێ و یان لای كەمی سەرپێی موتاڵای نە كات !

كتێبەكە بەری ڕەنج وماندووبوونی گەشتی دانەرەكەیەتی ، بەناو ئەرشیفێكی دە ملیون بەڵگەنامەیی حیزبی بە عسدا كە ،كە موڵكی پەیمانگای ((هۆڤر)) ی سەربەزانكۆی ((ستانفۆرد))ی ەو ناونیشانەكەی لە((حەوزە لە بەڵگەنامەكانی بەعسدا )) بریتیە .

واباوە كە ((موحەمەد سادق سەدر)) باوكی ((موقتەدا)) پرۆژەیەكی بەعسی بووە بۆ دروستكردنی مە رجەعێكی عەرەبی لەبە رامبەر مەرجەعی فارسی دا ،كە چی ئەم كتێبە هەموو ئەوە بەدرۆدەخاتەوە بەتایبەت كتیبی گەورە بیرمەندی ئێراقی ((فالح عەبدولجەبار)) و،ئەویتریشیان كتێبە بەنامێكەی رۆژنامەنووسی بەریتانیایی ((پاتریك كوبیركوین )) كەبەناونیشانی ((موقتەدا سەدرو كەوتنی ئێراق 2008)) ە كە پیایان وابووە باوكی سەدر پرۆژەیەكی بەعسی بووە ،دژی شیعەی فارسی وهەوڵی عیراق بووە بۆئەوەی بەعس حەوزەی نەجەف ،دژی قوم سەربخات !

لێرەدا من نامەوێت بچمەوە سە رململانێی حەوزەی ((قوم)) و((نەجەف)) وباسی ململانێی شیعەی فارسی وعەرەبی بكەم ،ئە مە زۆردەخایەنێت .

چریسك وهوڕی ئەو هەموو زێڕەی بە قوبەكانی ئیمامەكانی شیعەوەیە ،هەمووی پادشاكانی ئێران لە زێڕیان گرتوون .

((عەلی سیستانی )) كەواباوە یەكێكە لەمەرجە رجەعە عەرەبەكان ، كورێكی خۆی بەناوی ((محەمەد رەزاشا)) وە ناو ناوە .

لە دواهەمین ڕۆژەكانی دەسەڵاتدا ریشی دا كاتێك ((فەرەح دیبا))ی شاژنی ئێران چووبووە لای (( ئەلخوئی )) گەورە مەرجەعی شیعەی ئێراق ، وەك پشتیوانیەك بۆ((شا)) موستیلیەكی زێڕینی پێشكەش كردبوو !

خۆكە ((شا)) ی ئێرانیش مرد لە ئاوارەییەكەی  قاهیرەی دا ،سەرەڕای ئەوەی ((ئەنوەرسادات)) ی سەرۆكی میسر لەپێشەنگی ماتە م گێڕانیشدا بوو ،بەڵام هەرتەرمی ((شا)) یان ئە سپەردەنەكرد ، هەتا نوێنەرێكی ((ئەلخوئی)) گەیشتە مزگەوتی ((ئەلرفاعی)) قاهیرەو نوێژی مردوی لە سەردا بەست !
شەرعیەتی شیعەگەری گومانی لە سەرئەوەنەبووە كە مەرجەعەكەی ((نەجەف )) ە ،بەڵام هەچكەس لە ئێران دەسەڵاتداربووبێت ، ئەوەی نە شاردۆتەوە كە ، خوازیارە حەوزەی ((قوم)) سەنگین و باڵادەستبێت و،شوێنی ((نەجەف)) بگرێتەوە!


نەوەیەك هاتونە تە ئارا ئەم دوالیزمە تێك بشكێنن وبەدوای خەونی ژیانەوە بن ، ژیان چیە جگە جیاوازی شوناس و ،خاوەنداریەتی ماف ؟!
ماف لە شوناس گرنگترە !
موقەدەس بەبێ ماف بایەخی نیە !
دیموكراسیش بەبێ ماف موقەدەس نیە !

زۆرماوە بە كامی دڵ بەدوای ئەم چیرۆكەوە بم ، بزانین پەڕەی دڵ چەند بەرگەدەگرێت ،بۆئەوەی چیرۆكەكە بگێڕینەوە ؟!!!
بە شێك لە ڕوداوەكانی ئێراق ،لەگەندەڵیەكان وئەوەی دەتەوێت باسی بكەیت پەیوەستە بەموقە دەسەوە !

ڕاستی ئەوەیە كە ناوترێت وسەبارەت موقەدەسە ، نەك ئەوەی دەوترێت وسەبارەت دیموكراسیە !
لەداهاتودا ئەوەی ناوترێت وباس ناكرێت ،دێتە سەرباس وڕوی ڕەش سوردەكات !

ئەوەی ئێمە نایڵێین ، خەڵك بە دەنگی بەرزدە یڵێن !
ئێمە ناترسین لەوتن ، چونكە هیچ شتێك موقەدەس نیە !!!

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure