لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

كەڕووبی: شۆڕشێكی تری هاوشێوەی 1979 لە ئێران سەرهەڵدەدات

7 رۆژ پێش ئێستا


 مەهدی كەڕوبی سەركردەی بزوتنەوەی سەوزی ئێران ڕایدەگەیەنێت ،لە ئەگەری بەردەوامی دۆخی ئێستای ئێران دور نییە شۆڕشێكی دیكەی هاوشێوەی شۆڕشی ساڵی١٩٧٩ بەرپابێت . 


مەهدی كەڕوبی یەكێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی سەوزی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: گەندەڵی و هەژاری و نادادپەروەری هۆكاری خۆپیشاندانەكانی ئێرانن و هۆشداریشی دا لەوەی توڕەیی و بێزاری خەڵك شۆڕشێكی دیكە لە ئێران بێنێتە كایەوە. 


كەڕوبی وتیشی: ریشەی ناڕەزایەتییەكان لە گەندەڵی، هەژاری و نادادپەروەرییەوەیە و  نابێت لە دەرەوەی سنورەكان بە دوای هۆكاری خۆپیشاندانەكادا بگەڕێین . 

ئەو سەركردەیەی بزوتنەوەی سەوزی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە: دەبێت لیژنەیەك بۆ دەرخستنی راستیەكان و لێكۆڵینەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بەرامبەر بەخۆپیشاندەران پێكبهێنرێت .  


وتەكەی كەڕووبی   دوای ئەوە هات، كە حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران خۆپیشاندانی شارە جیاوازەكانی ئێرانی بەجەنگی جیهانی و پیلانێكی دەرەكی ناو بردبوو، كە راستەوخۆ لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە سەرپەرشتی ئەو پیلانەكراوە دژی ئێران.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure