لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

وێنە و ڤیدیۆ... پۆلیسی بەریتانیا ناسنامەی هێرشكارەكەی لەندەنی ئاشكراكرد

پێش 2 هەفتە


پۆلیسی بەریتانیا ، وێنە و زانیاری ئەو هێرشكارەی بڵاوكردەوە كە ڕۆژی هەینی لەسەر پردێكی لەندەن هێرشی كردە سەر ژمارەیەك ڕێبوار و دوانی كوشت و 12 ی دیكەشی برینداركرد.

هێرشبەرەكە بە وتەی پۆلیس ، ناوی عوسمان خانە و تەمەنی 28 ساڵە ، ڕۆژی هەینی لەسەر پردی لەندەن بریدج لە لەندەن هێرشی كردە سەر چەند هاوڵاتییەك و دوانی كوشت و 12 ی دیكەشی برینداركرد بەڵام دواتر خۆشی لەلایەن پۆلیسەوە كوژرا.

عوسمان خان لە ساڵی 2012 بە هەشت ساڵ زیندانی سزادراوە بەڵام ساڵی ڕابردوو بەمەرجی چاودێری ئازادكراوە ،پۆلیس دوای ڕووداوەكە  ماڵی عوسمان خانیان لە ناوچەی ستافۆردشایەر پشكنیوە بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

تا ئێستاش نازانرێت لەكاتێكدا ئامێری چاودێری بە جەستەیەوە بەستراوە چۆن خۆی گەیاندووەتە ناوچەی لەندەن بریدج و ئەوكارەی ئەنجام داوە .


بەپێی هەواڵێكی تایمزی بەریتانی  عوسمان خان ساڵی 2012 ش بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن بەریتانیاوە دەستگیركراوە ، بە ڕەگەز پاكستانییە ، لە ساڵی 2012 پلانی بۆ تەقاندنەوەی بازاڕێكی دراو لە لەندەن داناوە ، هەروەها لە كشمیر هەوڵیداوە بنكەیەكی ڕاهێنانی چەكداری بكاتەوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure