لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

یەك ملیۆن ئەندام وازیان لە ئاكپارتی هێناوە

پێش 2 هەفتە


 بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دادگای باڵای توركیا ئاشكرایكردووە ئێستا ژمارەی ئەندامانی ئاكەپە لە تەواوی توكیادا نۆ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٩٨٧ ئەندام دەبێت، بەمەش نزیكەی یەك ملیۆن كەس وازیان لە ئاكەپە هێناوە و دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.


دادگای باڵای توركیا ئاشكرایدەكات، ئاكەپە لە ٢٠١٧دا خاوەنی١٠ ملیۆن و ٧١٩ هەزار و ٢٣٤ ئەندام بووە، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو رێژەیە بۆ ئاستێكی زۆر دابەزیوە.
ئەندام پەرلەمانێكی سەر بە جەهەپە قسەی بۆ رۆژنامەی (بیرگون)ی توركی كردووە و، دەڵێت: ژمارەی دەست لەكاركێشانەوەی ئاكەپە زۆر لەو ژمارەیە زیاترە كە دادگای باڵا بڵاویكردووەتەوە:بەڵام چونكە سیستەمی ئەو دادگایە لەسەرخۆیە، بۆیە جارێ تەنیا باس لە یەك ملیۆن دەكرێت، ئەگەرنا یەك ملیۆن و نیو ئەندامی ئاكەپە دەستیان لەو پارت كێشاوەتەوە.


گورسەل تەكین، ئەندام پەرلەمانی جەهەپە دەڵێت: "ئەگەر بێت و دادگا بە تەواوی رێژەی ئەو ئەندامانەی ئاكەپە بڵاو بكاتەوە كە وازیان لەو پارتە هێناوە، سەركردایەتیی ئەو پارتە تووشی شۆكێكی گەورە دەبن، چونكە دەست لەكاركێشانەوە بەردەوامە و رۆژانەش زیاد دەكات".


بە گوێرەی زانیارییەكان تاكوو ئێستا، ئاكەپە خاوەنی زۆرترین دەنگ و زۆرترین ئەندامە، بە دوای ئەویشدا جەهەپە دێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە توركیا، هەروەها تێكچوونی رەوشی ناوخۆیی توركیا و جیابوونەوەی ئەحمەد داودئۆغلو و عەلی باباجان، ڕێژەیەكی زۆری ئەندامی ئاكەپە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure