لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ئەشواق ، ئەو كچە ئێزدیەی 70 ڕۆژ لەلایەن چەكدارێكی داعشەوە دەستدرێژی كرایەسەر

پێش 1 هەفتە


ئەشواق حەجی كچە كوردێكی ئێزدی تەمەن 19 ساڵە، لە ساڵی 2014  چەكدارێكی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ 70 رۆژ لای خۆی دەیهێڵێتەوە و دەستدرێژی دەكاتە سەری، دوای ئەوەی ئەو چەكدارە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دەستگیردەكرێت، ئەشواق ڕوبەڕووی دەبێتەوە لەدادگایەكدا.

 ئەو چەكدارەی دەستدرێژی كردبووە سەر ئەشواق ناوی محەمەد رەشید-ە، تەمەنی 45 ساڵە و لەناو داعش بە ئەبو هومام بانگیان كردووە، لەكاتی دەستگیركردنی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

وەك لە ڤیدیۆی رووبەڕووبوونەوەكەیان دەردەكەوێت، ئەشواق لە دادگا بە چاوی پڕگریانەوە پێی دەڵێت، "سەر هەڵبڕە، من 14 ساڵ بووم كە دەستدرێژی سێكسیت كردە سەرم، بۆ واتكرد، لەبەر ئەوەی ئێزدی بووم؟".

 ئەشواق وتی:"من دەموچاوی ئەوم دی، ئەوەم بیركەوتەوە هێشتا دەستدرێژیم دەكاتە سەر، من زۆر دڵخۆشبووم كە باوكم لەگەڵم هاتە دادگا و لەوێ تفم كردە ناوچاوی و داخی ئەو پێنج ساڵە كە لە سینەمدا بوو پێم رشت".

 ئەشواق بەتەنها نەبووە، 77 كەسی دیكەی بنەماڵەكەی كەوتوونەتە دەستی داعش و تا ئێستاش چارەنووسی 39 كەسیان نادیارە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure