لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

بەهۆی هێرشەكەی لەندەنەوە ، بەریتانیا ئازادكردنی تۆمەتبارانی تیرۆری ڕاگرت

پێش 1 هەفتە


وەزارەتی دادی بەریتانیا ڕایگەیاند ، چاو بە مەرجەكانی ئازادكردنی پێشوەختەی ئەو كەسانەدا دەگێڕنەوە كە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون ، ئەویش بەهۆی ئەو هێرشەی لەسەر پردێكی لەندەن ئەنجام درا .


لەو هێرشەدا دوو كەس كوژران و 12 كەسی دیكەش برینداركران  لەلایەن كەسێكی بە ڕەگەز پاكستانییەوە كە دواتر خۆشی كوژرا، ئەو كەسە پێشتر بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركرابوو ، بەڵام ساڵی پار دوای داواكردنی بەسەربردنی پاشماوەی زیندانییەكەی لە ماڵەوە بە مەرجی چاودێری ئازاد كرابوو، ئەو كەسە ناوی عوسمان خان بوو پێش ئازادكردنی داوای لە پۆلیس كردبوو كاتی بدەنێ تا لە ئاینەكەی تێبگات بەڵام لەگەڵ هاتنە دەرەوەی لە زیندان ئەو كردەوەیەی ئەنجامدا.


دادگای تێهەڵچوونەوە لە ساڵی 2013 عوسمان خانی تەمەن 16 ساڵی بە 12 ساڵ زیندانی سزادا، بەڵام نیوەی سزاكەی لە زیندان بەسەربرد و پار ئازادكرا، لەكاتێكدا ناوبراو لە ساڵی 2012 بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بازاڕێك و چەند تۆمەتێكی تری تیرۆریستی دەستگیركرابوو.


بەهۆی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی عوسمان خان ئەنجامیدا،پێدەچێت بڕیاری ئازادكردنی پێشوەختەی 70 كەسی دیكە لە بەریتانیا بە تۆمەتی تیرۆر هەڵبوەشێتەوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure