لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

تورکیا کچ و دایکێکی داعش دەنێرێتەوە ئیرلەندا

پێش 1 هەفتە


حکوومەتی تورکیا ناسنامەی ژنێکی دەستگیرکراوی رێکخراویتیرۆریستی داعشی ئاشکرا کردووە و بڕیارە بینێرێتەوە ئیرلەندا.
لیزا سمیس، ژنێکی ئیرلەندییە و کچێکی هەیە. لیزا پەیوەندیی بە داعشەوە کردبوو و لە سووریا لەلایەن هێزە تورکییەکان دەستگیر کراوە.
لیۆ ڤارادکار، سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا راگەیاندووە، تورکیا بڕیاری داوە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لیزا سمیس و کچەکەی بنێرێتەوە ئیرلەندا.

رۆژی 11-11-2019، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستی بە ناردنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش بۆ وڵاتەکانیان کرد، کە ژمارەیان 1200 چەکدارە.

دوای دروستبوونی داعش، هەزاران هاووڵاتیی توندڕەوی ئەوروپی بە تورکیاوە خۆیان گەیاندە ناوچە داگیرکراوەکان لە عێراق و سووریا لەلایەن داعشەوە و بوونە چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستیییە و ژمارەیەکیشیان لە تورکیا دەستگیر کران.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure