لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

داعش لە عیراق خەریكە زیندوو دەبێتەوە

پێش 1 هەفتە


جموجۆڵی چەكدارانی داعش بە ئۆتۆمبیلەكانیان لە نێوان دیالە و سەلاحەدین مەترسی زیاتری خستوەتە نێو دانیشتوانی ناوچەكەوە.

ماڵپەڕی “النهرین” بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ئاشكرایكردووە، چەكدارانی داعش چەندین مانگە بە ماتۆرسكیل و ئۆتۆمبێل هاتوچۆ لەنێوان گوندە چۆڵەكانی نێوان دیالە و سەلاحەدین دەكەن و چالاكی دەكەن.

وتیشی”جموجوڵی چەكدارانی داعش لە ئێستادا نیشاندەری ئەویە كە پاڵپشتییەكی بەهێز دەكرێن بەتایبەت دوای دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆیان”.

ئاشكراشیكرد، هەلومەرجی نێوان سنوورەكانی دیالە و سەلاحەدین ناسەقامگیرە، چونكە بۆتە شوێنێك بۆ پاشماوەكانی داعشە هەڵاتووەكان لە پارێزگاكانی دیالە و كەركوك و سەلاحەدین.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure