لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە سوریاوە، بۆ عیراق رەتدەکرێتەوە

08/12/2019



وەزارەتی بەرگریی عیراق رەتیكردەوە سوپای ئەمریكا نزیكەی 600 كەس لەئەندامانی خێزانی چەكدارانی داعش لە سوریاوە، بۆ عیراق گواستبێتەوە.

عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاندووە: گواستنەوەی سەدان منداڵ و خێزانی تیرۆرستانی داعش لەلایەن ئەمریكاوە، لە كەمپی "هول"ی سەر بەپارێزگای حەسەكە بۆ ناو خاكی عیراق، دوورە لەراستییەوە.
 وتیشی:" هێزەكانمان بەدرێژایی سنووری هاوبەشی نێوان عیراق و سوریا جێگیر كراون و رێگە نادەین پاشماوەكانی داعش لەخاكی ئەو وڵاتەوە، دزە بكەنە ناو عیراق.

پێشتر میدیاكانی ناوخۆی سوریا بڵاویان كردۆتەوە كە هێزەكانی ئەمریكا نزیكەی 600 ژن و منداڵی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە كەمپی هول لەریفی حەسەكە بەرەو عیراق، گواستۆتەوە.

لەماوەی رابردووشدا، میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردبووەوە، واشنتۆن بەنیازە دەیان ژن و منداڵی چەكدارانی داعش، لە سوریاوە بۆ عیراق بگوازێتەوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure