لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

لە 35 وڵاتەوە هەشت هەزار منداڵ چوونەتە ناو داعش

08/12/2019


لە 35 وڵاتی جیهانەوە هەشت هەزار منداڵ لەگەڵ دایك و باوكیان چوونە ناو ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی .


 بەگوێرەی ڕاپۆرتی  نەتەوە یەكگرتوەكان 73 هەزار كەس لەناو 13 هەزار خێوەتدا لەكەمپی (هۆل) جێگیر كراون، كەمپەكەش بەگشتی 49 هەزار منداڵی تێدا دەژی، تەمەنی ئەو منداڵانەش لەنێوان 9بۆ 13ساڵاندان.


بەپێی زانیاریەكانی ڕاپۆرتەكە، ئەوانەی كەتەمەنیان لەپێنج ساڵ كەمترە نزیكەی 20 هەزار منداڵن، لەكۆی ئەو ژمارەیەش هەشت هەزار منداڵیان  لە 35 وڵاتی جیهانەوە لەگەڵ دایك و باوكیان هاتوون.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی  نەتەوە یەكگرتوەكانیش ، تەنها لەئەمساڵدا 390 منداڵ لەناو كەمپەكاندا گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی نەبونی خۆراك و خراپی رەوشی تەندروستیان.


هەر بەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەشكراوە:" بەشێك لەو منداڵانەی  لەشەڕی باغۆزدا بەر هێرشی فڕۆكە جەنگیەكان كەوتون تائێستا چارەسەرنەكراون و لەسەدا 70ی منداڵەكانیش بێناسنامەن و زۆربەیان لەباغۆزەوە هاتوون و بیری توند رەوەیان لەگەڵ خۆیان هێناوە. 


سەرچاوە / روداو

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure