لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

گوگل ماپ خزمەتگوزارییەك بۆ رێگە گرتن لە دەستدرێژی سێكسی دەخاتە بەردەست

08/12/2019


كۆمپانیای گوگڵ بۆ ڕێگریكردن لەدەستدرێژی سێكسی یاخود كەمكردنەوەی، خزمەتگوزارییەك دەخاتە بەردەست، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە رێگایەكی پارێزراویان دەستبكەوێت.


بەپێی چەند راپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی، ئێستا ئەو خزمەتگوزارییەی گووگڵ بەشێوەیەكی بەرفراوان بەكاردێت، ئەو ڕێگایانە دیاری دەكات كە ڕووناكن بە شەوان یاخود كاتەكانی دیكە پارێزراون، تا ئەو كەسانەی ترسی دەستدرێژی سێكسی یان جەستەییان هەیە پێیدا بڕۆن.


هەروەها خزمەتگوزارییەكە كاتە جیاوازەكان دیاری دەكات كە رێگاكان تێیدا پارێزراو دەبن، گوگڵ ماپیش  بەهۆی ئەوەی زۆرترین بەكارهێنەری هەیە لەجیهان ، خزمەتگوزارییە نوێیەكەشی زۆرترین بەكارهێنەری دەبێت.


ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی گوگڵ ماپ بۆ گەشتیاران سودێكی زۆرتری دەبێت  كاتێك ڕوو لەوڵاتێك دەكەن بۆ گەشت، ئەو ڕێگایانەیان نیشان دەدات كە زۆرترین گەشتیاری پێدا دەڕوات و پارێزراوترینە لەڕووی ئەمنی و پاراستن لە دەستدرێژی سێكسی و جەستەیی .

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure