لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

سعودیە ڕێگە بە ژنان و پیاوان دەدات لە یەك دەرگاوە بچنە چێشتخانەكان

09/12/2019


چیتر بەرپرسانی سعودیە داوا لە خاوەن چێشتخانەكان ناكەن كە دەرگای ژنان و پیاوان جیا بكەنەوە ، ئەویش وەك هەنگاوێكی بۆ كەمكردنەوەی كۆت و بەندەكانی جیاكردنەوەی نێوان هەردوو ڕەگەز لەو وڵاتە ئیسلامییە.


وەزارەتی كاروباری شارەوانی سعودیە لە تویتەر ڕایگەیاندووە:چیتر فەرمان بە هیچ چێشتخانە و خواردەمەنییەك ناكرێت كە دەرگای جیاواز بۆ ژنان و پیاوان جیا بكاتەوە .
لە واقیعیشدا بەمدواییە لە سعودیە ، خەڵك پابەندی جیاكردنەوەی دەرگای چوونە ژوورەوەی ژن و پیاو لە چێشتخانە و شوێنە گشتیەكان نابێت.


بەهۆی ڕێساكانی دەستەی فەرمان بە چاكە و ڕێگری لە خراپە ، چەند دەیەیەكە لە سعودیە ژنان و پیاوان ناتوانن لە هیچ شوێنێكی گشتی و دەرەوەی ماڵەكانیان ، جگە لەو ژن و پیاوانەی هاوسەر یاخود كەسی نزیكی یەكدین ، لێك نزیك ببنەوە.


بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی محەمەد بن سەلمان وەك جێنشینی سعودیە ، یاساكانی ئەو دەستەیە خەریكە یەك یەك پوچەڵ دەبنەوە ، ئەویش بەهۆی ئەو كرانەوەیەی جێنشینە نوێیەكە دەستی داوەتێ ، لە گرنگترین ئەو بڕیارانەش كە داویەتی ، ڕێگەدانی ژنان بە شۆفێری و چەند بڕیارێكی پەیوەست بە كردنەوەی قاوەخانەی تێكەڵ و چەند بڕیارێكی پەیوەستیش بە گەشتیاری.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure