لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ڕابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوایی كرد

09/12/2019


شێخ سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی لەتەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

شێخ سدیق عەبدولعەزیز ساڵی (1939) لە گوندی پریسی سەرو سەر بەپارێزگای هەڵەبجە لەدایك بوە، لە قوتابخانەكەی باوكیدا لەسەردەستی مەلا عوسمان زانستە شەرعییەكانی خوێندوە، دوای بەشداریكردن لە خولی وەزارەتی پەروەردە بوەتە مامۆستای سەرەتایی، ساڵی (1960) پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە كردوەو ئەندامی یەكەم شانەی ئیخوان بوە لە هەڵەبجە.

لەساڵی 1986 فەرمانی دەستگیركردن و كوشتنی لەلایەن بەعسەوە بۆ دەركراوە، ساڵی (1992) لەگەڵ كۆمەڵێك چالاكوانی ئیسلامیی بزوتنەوەی راپەڕینی ئیسلامیی رادەگەیەنن و شێخ سدیق دەبێتە ئەمینداری گشتیی، ساڵی (1999) دەبێتە جێگری رابەری گشتیی بزوتنەوەی یەكبونی ئیسلامیی و دواتریش دەبێتە ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی و مامی ڕابەڕی ئێستای بزوتنەوەی ئیسلامییە.

صدیق عەبدولعەزیز دوای هەڵوەشاندنەوەی یەكبونی ئیسلامی لە ناو بزوتنەوەی ئیسلامیدا دەمێنێتەوە تا ساڵی 2012 دوای كۆتایی هاتنی كۆنگرەی دەیەمی بزوتنەوەی ئیسلامی، بە یەكجاری وازهێنانی لە بزوتنەوە راگەیاند.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure