لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

داعش...پوكانەوە و گەشانەوە

09/12/2019


هاوڕێ توانا

ساڵێك لەمەوبەر دواین پێگەی داعش كەباغۆز بو ڕزگار كراو كۆتای  جۆگرافیای خەلافەت ڕاگەیاندرا، ساڵ وەرنەسوڕا كۆتایش بە ژیانی خەلیفە هێنرا پرسیار ئەوەیە ئایە كۆتای خەلافەت و خەلیفە كۆتایی داعشە ؟ وەڵامی ئەو پرسیارە ئەوە هیچ فیعلێك بێ پێشینە و فیكر نییە، تیرۆر بەرلەوەی ئەكتێك بێت تیۆرێكە بەدەیان تیۆرسین لە پشتیوە وەستاون قاعیدەی ئەنتەرناسیۆنال بۆكۆحڕام لە نێیجریا و ، شەبابی سۆماڵی و نوسڕە لە شام و  ئێستاش داعش و گروپە پەرتەكانی تەكفیر ئەولادی شەرعی ئەو دیدگایەن كە دنیا دابەشی دوو ڕەنگ و دنیابینیە دەكەن ئەویش دنیای دارلكفر و دارلئیسلام و حەڕام و حەلاڵ فریشتە و شەیتان ئیدی ئەم دیدگایە بۆ دین و دنیا  دژە بەجیاوازی ،  فووتە و مەتری ئەوان بۆ ژیان و ئازادی تا ئەو شوێنەیە كە ئەوان كێشاویانە !

 

بۆیە شەڕی تیرۆر بەرلەوەی شەڕی  فیعل بێت ،شەڕی فیكرە بەرلەوەی  لە تیرۆر بدرێت دەبێت لە تیۆر بدرێت ئیدی ڕەوتی ڕووداوەكانی چەند ساڵی ڕابردووش ئەو ڕاستینەی زەق كردەوە، كەوا موكین نیە ڕوو بەڕووبونەوەی عەسكەری و حەلی ئەمنی گەرای توندڕەوی  بەرەو پوكانەوە ببات بەڵكو  ئەگەر لە شوێنێك بپوكێتەوە ئەوا لەچەندین جێگا دەگەشێتەوە،  چونكی تیۆری توندئاژۆیی كەوا داینەمۆی ئەكتی تیرۆرە هێشتا بەدەست لێنەدراوی ماوەتەوە.

دەبێت ئەوەش بگوترێت كەوا داعش و گروپە جیهادیستەكان چەندە  زادەی ئەو توراسە تیۆری و فیكریەن هێندەش زادەی ئەو فەزا پڕ لەستەم و ناعەدالەتیەی ناوچەكەن هەر لە غیابی دەوڵەت و دیمۆكراسی  و  باری نالەباری  ئابوری و بێكاری و بوونی هەژاری تا فیتنەی مەزهەب ،هەمووی وێكڕا ئەو ژینگە دەخولقێنن كە داعش و هاوشێوەكانی بەرهەم بێنن هەر بۆیە گەشانەوەی داعش بەندە بە پوكانەوەی  ئەم ژینگەیە كە داعش تیایدا گەشە دەكات.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure