لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ژنێكی موسڵمان دەبێتە بانگخواز لەناو هێزی ئاسمانی ئەمریكا

17/01/2020


بۆ یەكەم جار لە مێژوی ئەمریكادا ژنێكی بەرەگەز هندی وەك بانگواز و ئامۆژگاریكەری ئاینی لەناو هێزی ئاسمانی ئەمریكادا دامەزرێندراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، ساڵحە جابین كە ژنێكی مسوڵمانی بەرەگەز هندستانییە و هەڵگری ناسنامەی ئەمریكییە، وەك بانگواز و ئامۆژگاریكەری ئاینی لەناو هێزی ئاسمانی ئەمریكادا دامەزرێندراوە و ئەوەش بۆ یەكەم جارە لە مێژوی سوپای ئەمریكا هەنگاوێكی لەو جۆرە بگیرێتە بەر.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، پێشتر ژنێك بە پلەی مولازم لەلایەن یەكێتی كاسۆلیكییەوە وەك بانگواز لەناو سوپای ئەمریكا دامەزرێندراوە، بەڵام دامەزراندنی ژنێكی موسڵمان لە پۆستێكی لەو جۆرەدا، یەكەم جارەی لە مێژووی ئەمریكا رووبدات، هاوكات كۆمەڵەی ئیسلامی لە ئەمریكای باكور ئەو هەنگاوەی بە سەركەوتنێكی گەورە بۆ ژنێكی موسڵمان وەسفكردووە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure