لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

بەریتانیا حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

17/01/2020


وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا بەتۆمەتی هاوكاریكردنی تیرۆر، هەردوو باڵی سیاسی و سەربازیی حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا رایگەیاند، هەردوو باڵی سەربازیی و سیاسی حزبوڵای لوبنانییان خستوەتەوە لیستی تیرۆرەوە و دەست بەسەر هەموو سامانی بەرپرسانی ئەو حزبەشدا دەگرن كە تێوەگلاوەن لە كردەوەی تیرۆریستی و هاوكاریكردنی گروپە توندڕەوەكانی ناوچەكە.

راگەیاندراوەكەی وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا لە كاتێكدایە كە لەدوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، بەرپرسانی حزبوڵا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازییان لە ئەمریكا دەكرد لە ناوچەكەدا.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure