لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

بۆ یەكەمجار لە نەجەف فێستیڤاڵی ڕەنگەكان بەڕێوەچوو

18/01/2020


بۆ یەكەمجار لەشاری نەجەفی باشوری عێراق فێستیڤاڵی ڕەنگەكان بەڕێوەچوو.

ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان و هاوڵاتیانی شاری نەجەف، یەكەمین فیستیڤاڵی رەنگەكانیان لەو شارەدا رێكخست كە گرنگترین ناوەندی ئاینیی شیعەكانە، لەو رێگەیەشەوە پاڵپشتیی خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەكەن.

گەنجانی نەجەف وێڕای تێكەڵكردنی رەنگەكان و وێناكردنی تابلۆیەكی جیاواز، هاوكات لە گۆڕەپانەكەدا بەهرە و كارامەییەكانی خۆیان نمایشكرد.

بەپێی ئامارێكی ناوەندی بەبەڵگەكردنی تاوانەكانی جەنگ لە عێراق، تەنیا لە نەجەف تاوەكو كۆتایی ساڵی رابردوو 42 خۆپیشاندەر كوژراون، 401ی دیكە برینداربوون و  122ی دیكەش دەستگیركراون، هەروەها خۆپیشاندەران كونسوڵخانەی ئێرانیان لەو شارە سووتاند، ئەم فێستیڤاڵەش وەك پاڵپشتییەكە بۆ خۆپیشاندانی ئاشتییانە.
 

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure