لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

بە ڤیدیۆ.. بانگخوازێك: كچان بۆیان هەیە دوای باڵغ بوون بە تەنها بژین

18/01/2020


وتەی بانگخوازێكی سعودیی بووەتە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، پاش ئەوەی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتی سەربەخۆبوونی كچان و ژیانیان لە ماڵێكی دیكەدا بە تەنها، دوای باڵغ بوونیان مافێكی ڕەوایە.

شێخ عەبدوڵا ئەلمەعیوف لەمیانی بەرنامەیەكدا لە كەناڵی ئێم بی سی وتی: كاتێك كچان گەورە دەبن و تەمەنی باڵغ بوون تێدەپەڕێنن دەچنە شوێنێك بۆ ژیان كە ئاشكرایە، ئەوە مافێكی ڕەوای خۆیان پەیڕەو دەكەن كە سادەترین مافی ژیانە.

ئەلمەعیوف لەبەرنامەكەدا پرسیاری ئەوەی كرد، بۆچی كاتێك كوڕێك بڕیار دەدات سەربەخۆ لە شارێكی دیكە یان لە شوێنێكی دیكە بژی پێی دەڵێین هیچت پێویست نییە؟، بەڵام كاتێك كچێك دەیەوێت سەربەخۆ بێت و بە تەنها بژی لە شارێكی ئارام دا هەمووان دژی ئەو مافە دەبین، بەڵێ بە تەئكید ئەوە مافێكی ڕاستەقینەیە.

بە هەمانشێوەی فەتوا یان وتەكانی دیكەی بانگخوازەكان كە جیاوازبوون، لەلایەن كەسانێكەوە ڕەخنە لە وتەكەی ئەلمەعیوف گیرا و هەندێكیش كەوتنە سوكایەتی پێكردنی، بەتایبەت لەناوخۆی سعودیە.
 

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure