لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

توێژەران دەتوانن بابەت بنێرن
تەوەرەكانی پێنجەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و سێیەمینی فێمینیزمی رۆشنگەری

28/01/2020


 

 لە چوارچێوەی بەرنامەڕێژیی بۆ كارەكانی  پێنجەمین كۆنفڕانسی (پلاتفۆرمی دابڕان) و سێیەمین كۆنفڕانسی (فێمێنیزمی رۆشنگەریی)، گەلێ‌ تەوەرو پرسی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە ستراتیژی رۆشنگەرانەی پلاتفۆرمی دابڕان خراونەتەڕوو، بەپشتبەستن بە بوونی توێژەرو نوسەر و  ئەكادیمیستە چالاكەكانی خەباتی رۆشنگەریی لە كوردستان و ناوچەكەدا دەخوازین پلاتفۆرمێكی كراوەی ئازاد بۆ هەموو ئەو خاوەن قەڵەمانەی زەمینەی زیندووی ئەو پرسانە بڕەخسێنین و پێكەوە بتوانین كار لەسەر ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی سەركەوتوو بهێنینە پێشێ‌، لەم سۆنگەیەوە بەڕێزتان وەك توێژەرێكی كاریگەرو خودان پێشینە لە خەباتی رۆشنگەریدا دەستنیشانكراون بۆ ئەوەی لەسەر یەكێك لەو تەوەرانە هاوكارو پشتیوانی كۆنفڕانسەكەمانبن. 

 

- تەوەرەكانی پێنجەمین كۆنفڕانسی (پلاتفۆرمی دابڕان)
1- كوردەواری‌و رۆشنگەری:-
- سەرەتاكانی هزری رۆشنگەری.
- بەریەككەوتنی رۆشنگەران‌و نەریت گەراكان.
- كاریگەری هزری رۆشنگەری لە سەر كایە كۆمەڵایەتی‌و پەروەردەییەكان.
- هونەر‌و رچە شكاندنی كۆمەڵایەتی.

2- ململانێی پێكهاتەكانی عێراق‌و ئایندەی دیموكراسی.

3- راپەڕینی بەردەوام‌و ئەگەری پاشەكشێی مەزهەبگەرایی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا.

4- دیدگا نوێیەكان دەربارەی (تیۆری پەرەسەندن )

تێبینی:-
ناردنی توێژینەوە لە رێگای ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە دەبێت:
[email protected]

 

-  تەوەرەكانی سێیەمین كۆنفرانسی ( فێمێنیزمی رۆشنگەری )
1-  رۆڵ‌و هۆشیاریی ژنان لە گۆڕانكارییە هەنوكەییەكانی ناوچەكەدا.
2- رۆڵی بزاڤی فێمێنستی لە رۆژئاوای كوردستان.
3- خوێندنەوەی نوێی چەمكی جێندەر.
4- رەوشی ژنان لە دیدی ئیسلامگەرییدا. 
تێبینی:-
ناردنی توێژینەوە لە رێگای ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە دەبێت:
[email protected]

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure