لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ژمارەیەك هونەرمەند و مامۆستای پەیمانگا سكاڵا لەسەر مەلا هەڵۆ تۆمار دەكەن

26/02/2020


ژمارەیەك لە مامۆستا و خوێندكارانی پەیمانگای هونەرەجوانەكان بڕیاریانداوە سكاڵای یاسایی لەسەر مەلایەكی ئاینی تۆمار بكەن و بۆ ئەوەش داوا دەكەن پشتیوانیان بكرێت و زۆر ترین خەڵك ناوی لەسەر سكاڵاكەیان بنوسێت. 

لە راگەیەندراوێكدا كە ناوی زیاتر لە 100 كەسایەتی و هونەرمەند هاتووە داوا دەكەن كار بكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر مەلا هەڵۆ حەمە رەشید. 

لە راگەیەندراوەكەدا كە دەقی سكاڵاكە بڵاو كراوەتەوە تیایدا دەڵێن: سكاڵا تۆمار دەكەین دژی (مەلا ھەڵۆ) بەھۆی ئەو قسە نەشیا و ناوزڕاندن و جوێنانەی كەبە ھونەرمەند و شانۆكار و پەیمانگەكان و خوێندكاران و كەس و كاری ھەمولایەكمانی داوە. 

دەقی نوسراوەكە:
بەڕێز: دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی
ئێمە كە ناومان ھاتوە كۆمەڵێك شانۆكار و مامۆستا و خوێندكاری پەیمانگەی ھونەرە جوانەكانین لەكوردستان، سكاڵا تۆمار دەكەین دژی (مەلا ھەڵۆ) بەھۆی ئەو قسە نەشیا و ناوزڕاندن و جوێنانەی كەبە ھونەرمەند و شانۆكار و پەیمانگەكان و خوێندكاران و كەس و كاری ھەمولایەكمانی داوە.

لە ماوەی ڕابردوودا مەلا هەڵۆ لە ڕێگەی وتارەكانیەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكاتەوە بە شێوەیەكی زۆر نا بەرپرسیارانە كۆمەڵێك قسەی نەشیاو و ناوزڕاندنی بەرامبەر هونەرمەندان و خوێندكاران و دەچوانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان بەكارهێناوە، بۆیە ئەم لێدوان و قسانەی بۆتە مایەیەی نیگەرانی بەشێكی زۆر لەو كەسانەی كە لە ئیستا و ڕابردودا دەرچوی ئەو پەیمانگایە بوون.

بۆیە هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی كۆكردنەوەی واژۆوی هونەرمەندان و كەسانی ڕۆشنبیرەوە لە دادگا داوای یاسایی لەسە تۆمار بكەن.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure