لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ڤایرۆسەكە، سەردانی ماڵی خوا ڕادەگرێت

27/02/2020


   
بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە جیهان، سعودیە هەڵپەساردنی هەموو گەشتەكانی عەمرەی بەشێوەیەكی كاتی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە دەزگا تەندروستییە پسپۆڕەكانی وڵات لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكان دەكەن لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری  (Kovid-19).

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی كە بە ئامۆژگاری دەسەڵاتدارانی تەندروستی و بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراونەتەبەر، بڕیاردرا بەشێوەیەكی كاتی هاتنە ناوەوە بۆ سعوودیە بۆ ئەنجامدانی عەمرە و سەردانی مزگەوتی نەبەوی هەڵپەسێردرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەی حكومەتی سعودیەدا هاتووە: هاتن لە رێگەی ڤیزای گەشتیاری بۆ سعوودیە لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی ترسناك بڵاوبووەتەوە هەڵپەسێردراوە، هەروەها بەكارهێنانی كارتی ناسنامەی نیشتمانی لەلایەن هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بۆ سعودیە هەڵپەسێردراوە.

بڕیارەكەی سعودیە لەبارەی گەشتی عومرەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا ئەو وڵاتە لەبارەی حەجەوە بڕیاری نەداوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure