لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

وەزارەتی تەندروستی ئێران داوادەكات نوێژی هەینی لە مزگەوتەكان ئەنجام نەدرێت

27/02/2020


 وەزارەتی تەندروستی ئێران داوا دەكات بەهۆی پەرەسەندی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان، نوێژی هەینی لە هیچ مزگەوتێكدا ئەنجام نەدرێت و كۆبوونەوەش لە هیچ شوێنێك ساز نەدرێت.


كیانوش جیهانپوور سەرۆكی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی لە توێتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتی:"پێویستە نوێژەكانی هەینی لە شارەكان و هەروەها نوێژەكانی دیكە و سینەما و رێورەسم و ئاهەنگەكان و پرسەكان و زیارەتەكان بۆ شوێنە دینییەكان بۆ كاتێكی نادیار رابگرێت".


كیانوش جیهانپوور باس لەوەش دەكات كە پێویستە سەردان و هاتوچۆ و دیدارەكان كەم بكرێنەوە و ئەنجام نەدرێت ئەگەر بۆ بابەتی گرنگ نەبێت.
 

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure