لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

هیندستان- بەهۆی پێكدادانی نێوان موسوڵمان و هیندۆسەكان 23 كەس كوژراون

27/02/2020


 بەهۆی پێكدادانی نێوان مسوڵمانان و هیندوسەكان لە شاری نیودەلهی هیندستان ، لانیكەم 23 كەس لە هەردوولا كوژران.


بەپێی هەواڵی میدیاكانی هیندستان، پێكدادانەكە لە رۆژی سێ شەممەوە دەستی پێكردووە و رۆژی چوارشەممەش بەردەوام بووە،  جیا لە كوژرانی 23 كەس، چەندین خانووی مسوڵمانەكانیش رووبەڕووی سوتاندن و تاڵان كردن بوەتەوە.


ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان كە لە ناوچەی رووداوەكە بوون پۆلیسیان بە كەمتەرخەمی لە رێگری كردن لە سوتاندن و تاڵانكردنی ماڵی هاوڵاتیان تۆمەتبار كردووە، ئەو پێكدادانە دوای ئەوە روویدا كە لایەنگران و دژبەرانی یاسای نوێی پێدانی رەگەزنامە بەرەوڕووی یەكتر بوونەوە.


بەپێی یاساكە، كە لە كۆتایی ساڵی رابردوو پەسەندكرا، رەگەزنامە تەنها دەدرێتە كۆچبەرانی ناموسوڵمان، بەو هۆیەشەوە كۆچبەرانی موسوڵمان و دانیشتوانی مسوڵمانی هیندستان دژی یاساكە وەستاونەتەوە و بە یاسایەكی نادادپەروەرانە ناوی دەبەن.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure