لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

یەكێتی زانایان: هەر كەسێك هەڵامەتێكی ئاسایی هەیە نەچێتە مزگەوت

27/02/2020


یەكێتی زانایانی ئاینی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتیانەی هەڵامەتێكی ئاساییان هەیە با نەچنە مزگەوتەكان و ئاین رێگەی پێداون بۆ سەلامەتی گیانی هەموو هاوڵاتیان و وەك رێگەیەك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

عەتا محەمەد پێنجوێنی جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەو هاوڵاتیانەی هەڵامەتێكی ئاساییان هەیە با نەچنە مزگەوتەكان و ئاین رێگەی پێداون بۆ سەلامەتی گیانی هەموو هاوڵاتیان و وەك رێگەیەك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا". 

وتیشی"پێویستە رەچاوی پاكوخاوێنی تەواو بكرێت لە مزگەوتەكاندا و رێنماییەكانی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە جێبەجێ بكرێت".

جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان جەختیشیكردەوە، وتاری هەینی هەموو مزگەوتەكان تەرخان دەكرێت بۆ بڵاوكردنەوەی رێنمایی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگەكانی خۆپارێزی لێی.

داواشی لە هەموو هاوڵاتیان كرد دوربكەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و وتی" تكادەكەم هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن لە زۆر تێكەڵاوی و بۆنە و ئاهەنگی هاوسەرگیری رابگرن و لە پرسەكاندا ئاگاداربن و قەرەباڵغی زۆر نەكەن".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure