لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

جوولەکەکان لەماڵ نەھاتنە دەرەوە بە فەرمانـی حاخامـەکانـی خـۆیان

04/03/2020


د. علی وردی،کۆمەڵناسی ناوداری عێراق ، لە یەکێک لە کتێبەکانی باسی کارەساتە سروشتیەکان دەکات کەبەسەر بەغدا ی پایتەختی عێراقداھاتووەو نوسیویەتی ......
ساڵی '۱۸۳۱' ، لافاوێکی گەورە شاری بەغدای گرتەوەو بەری رۆژهەڵاتی شارەکەی وێران کرد ، لەگەڵ لافاوەکە ، برسیەتی و گرانیەکی لەگەڵدا ھات و ، دواتر دەردی تاعون کە ، بەشێکی فراوانی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی گرتبۆوە ، گەیشتە شاری بەغداو لەوێش بلاو بوەوە ....

رۆژ لە دوای رۆژیش پەتاو برسیەتیەکە توندتر دەبوون ، تا وای لێهات ، بە پێی ئامارە فەرمیەکان ، ژمارەی مردووان لە شاری بەغداد لە رۆژێکدا دەگەیشتە هەزار کەس ، زۆر ئاسایی بوو لە کۆڵانەکان سەگ دەبینرا لاشەی مردوەکانی دەخوارد .....

عەلی وەردی لە درێژەی باسی بلاو بوونەوەی دەنووسێ : لە سـەردەمـی حـوکمـی عوسمانيەکان بەشێک لەو خەلکەی بەسەلامەت لەو پەتایە رزگاریان بوو جوو لەکەکان بوون
چوونکە
جوولەکەکان لەماڵ نەھاتنە دەرەوە
بە فەرمانـی حاخامـەکانـی خـۆیان.
موسڵمانەکانیش پرسیاریان لەمەلاکان کرد چی بکەین؟.

مــــەلاکان وتیـان :خودا چی لەچارەتان نوسیبێت ھەرئەوەدە بێت بۆیە برۆنە دەرەو ھیچ خۆپارێزی و ترسێکی ناوێت.
سەرەنجام ھەزاران موسڵمان بەھۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەستـداو مردن، بەڵام جـوولەکەکان سـەلامەت دەرچـوون.
لە کۆتاییدا...

خوای گەورە لە ئایەتی (195) لە سوڕەتی البقرە دا دەفەرموێت: ((وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ )) واتە بەدەستی خۆتان خۆتان بە ئەنقەست مەخەنە ناو مەترسیەوە....
ئینجا ئیمڕۆ لە مامۆستایەکی بەڕێز و زیرەکیان پرسی بۆچونت چیە لەسەر ئەم دوو فەتوایەیان ئەویش وتی :-

ئەوان دوو قسەیان کرد ھیچیان مافی ئەوان نەبوو، یەکەمیان مافی وەزارەتی تەندروستی بوو ، دووەمیان مافی خوای گەورەیە...

 

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure