لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

كۆرۆناو ڕاگرتنی نوێژەبەكۆمەڵەكانی مزگەوت

05/03/2020


مستەفا رۆژبەیانی

كۆرۆناو ڕاگرتنی نوێژەبەكۆمەڵەكانی مزگەوت
مەلای كوردە لەبەردەم بەرپرسیارێتی ئاینی ومرۆیی..


پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەڵێت: خودا وتویە (ڕوخانی كەعبە و فڕێدانی یەك لەدوای یەكی بەردەكانیم پێخۆشترە و ئاسان ترە لە ڕشتنی خوێنی كەسێك).

مزگەوتەكان چڕترین شوێنی كۆبونەوە و تێكەڵبوونە لەیەكتری . مەلای كورد لە هەموان زیاتر لەسەریەتی هەست بە بەرپرسیارێتی ئاینی و مرۆیی كە سەرمایەی ژیانن بكات و ژیانی خەڵكی بە بایەخەوە تەماشا بكات، بەو شێوە بێباكانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارە كتوپڕ و پڕ لەمەترسیە نەكات.

مەلای كورد دەبێ بزانێت بەنوێژێكی هەینی یا بە كۆمەڵی مزگەوت دین كەم ناكات و لەناوناچێت، گەردێكیش لە خوایەتی خودا كەم و زیاد ناكات.

ئەگەر سەرما و گەرما و ماندوبوون عوزربن لای خودا بۆ ئەنجامنەدانی عیباداتەكان بەشێوە لەكاتی خۆی و خودا مۆڵەتی دابێت بەخاتری ژیان و گیانی ئینسان ئەی چۆن كاتێك كە ژیانی مرۆڤ بە یەكجاری ترسی لەناوچوونی بێت.

تكایە بەهەمومان ترسی خوامان بێت و خەمی ئەو خەڵكەمان بێت و لەو بێباكیەی كە گرتومانی هۆشێ بكەینەوە.

با نوێژە بەكۆمەڵەكان لەمزگەوت ڕاگرین تا خودا دەرویەكی خێر و چاكترمان لێدەكاتەوە، چونكە هەموان چاوەڕێی قسەیەكی ئێمەن تا توشی ڕوگیری و ناچاری نەبن.

خودای گەورە هەموو گرۆی مرۆڤایەتی لەم بەڵا پارێزراو بكات بە كەرەمی خۆی بەخاتری بەندەكانی لەناوی بەرێت، چونكە ئەو خودا بەسەر هەموو شتێكدا باڵادەستە.
من وەك مەلایەك لەسۆنگەی ئیمان و موسڵمانەتی و ومرۆڤ بوونمەوە وتارەكانی هەینی ڕادەگرم.

من وەك مەلایەكی كورد و بەحوكمی ژیان و ئەزمونی ٢٥ساڵ لەگەڵ ئەلفوبێی ئیسلامی بەهەمووان دەڵێم قیامەتی نەچونتان لەئەستۆی من بگرە بەچونتان بۆ نوێژە بەكۆمەڵەكان گوناهبار دەبن.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure