لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

عەبدولواحید محەمەد: ژنان تۆزێك حەیا بێننەوە بەر خۆتان، واز لە دەوامكردن بێنن!

10/03/2020


بانگخوازێكی كورد كە لە هەمانكاتدا پزیشكە لە وتارێكدا دەڵێت: ئافرەت بۆ كار دروست نەكراوە و جێگەی ئەو نییە لە فەرمانگەیەكدا لەگەڵ پیاودا بێت، جێگەی ئافرەت ماڵەوەیە.

د.عەبدولواحید محەمەد كە لە هەمانكاتدا بانگخوازە، لە وتارێكیدا دەڵێت: خوشكەكەم لە فەرمانگەیەكدا دانیشتووی بەرامبەر پیاوێك هەتا ڕۆژت لێدەبێتەوە و هەتا ڕۆژ دەگاتە نیوە، ئەو فەرمانگەیە جێگەی تۆ نییە لەگەڵ پیاوێكدا لە ژوورێكدا.

دەشڵێت: ئیشت چییە لەم ژوورەدا دانیشتووی، خوشكەكەم خوای گەورە تۆی بۆ كار و كاسپی و دەستەكانی تۆی بۆ كار و كاسپی دروست نەكردووە، ئیشت چییە تێكەڵی پیاو بوویت؟، دیمەنەكە نامۆیە كاتێك ئافرەت دێتە دەرەوە بۆ ئیشكردن!، تۆزێك حەیا بێننەوە بەرخۆتان.

ئەو بانگخوازە ئیسلامیە بەشێكی وتارەكانی باس لە ئافرەتان دەكات و لەزۆر جێگادا سوكایەتی بە نیوەی كۆمەڵ دەكات و هانی ئەوە دەدات ژنان تەنها لەماڵەكاندا بمێننەوە و بەهیچ شێوەیەك و بۆ هیچ كارێك لە ماڵ نەیەنە دەرەوە!


ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure