لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

مەلا هەڵۆ: خۆر لە زەوی بچوكترە، زەوی گەورەترین هەسارەیە!

29/05/2020


"مەلا هەڵۆ" كە یەكێكە لە مەلاكانی شاری سلێمانی، باس لە گشت بابەتە زانستی و نازانستییەكان دەكات و بە مەلایەكی توندوتیژو سەلەفی ناسراوە، ئەمجارەیان باس لە بابەتێكی زانستی و گەردونی دەكات و قەبارەی زەوی و خۆر و هەسارەكان، پێكهاتنیان، زۆر شتی دیكە لەبارەی گەردون بۆ گوێگرەكانی شیدەكاتەوە، ئەو مەلایە بێ ئاگا لەڕاستییەكان، دەڵێت: قەبارەی خۆر بەو شێوەیە گەورە نیە كە زانست باسی دەكات، بەڵكو لە زەوی بچوكترە! زەویش لە هەموو ئەستێرەیەك گەورەترە! 

ئەو مەلایە پێی وایە كە ڕوناكی خۆر و مانگ پەیوەندی بەو لایەنە زانستییەوە نیە كە تائێستا ڕونكراوەتەوە، ئەو، تەقینەوە و ئاگری بەردەوامی ناو خۆر ڕەتدەكاتەوە، لەكاتێكدا ئەمە بەڕونی لە وێنە و ڤیدیۆكانی خۆردا دەردەكەوێت، دەڵێت كە خۆر و مانگ ڕوناكی دەدەن بێ ئەوەی هۆكارێكی زانستی لە پشتەوە بێ!.
دواتریش باس لەوە دەكات كە شێوەی زەوی گۆیی یان خڕ نیە، بەڵكو تەختە، چونكە "سەقف"ـی هەیە!
زۆر شتی تریش لەبارەی زانستی فەلەكناسییەوە دەڵێت!!!...

كێشەی مەلا و بانگخوازە ئاینییەكانی كوردستان لەوەدایە كاتێك خۆیان لە بابەتە زانستییەكان دەدەن و دەستی بۆ دەبەن، بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوە زانستی و سەلمێنراوەكان، وتارەكانیان پەخش دەكەن، تەنانەت هەندێ جار ئەوەی بەچاوی خۆیشیان دەیبینن لە خەڵكی چەواشە دەكەن و ڕاستییەكە ناڵێن، گوێگرەكانیان بەلاڕێدا دەبەن.

ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure