لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ئەمەریكا... دژی كوشتنی فلۆیدی ڕەش پێست خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بەردەوامە

30/05/2020


بەهۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکا بە دەستی پۆلیس، لە ژمارەیەک شاری ئەمریکا خۆپیشاندانی فراوان ساز دەکرێت.

رۆژی هەینی 29-5-2020، هەزاران هاووڵاتیی ئەمریکا لەبەردەم کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) گردبوونەوە و دروشمی ”ناتوانم هەناسە بدەم“یان بەرز کردبووە، هەروەها لە شاری میناپۆلیس و نیویۆرک خۆپیشاندان لە ژێر هەمان دروشم، بەڕێوە چووە.

ئەو خۆپیشاندانە دوای کوشتنی هاووڵاتییەکی رەش پێستی ئەمریکی بە ناوی جۆرج فلۆید هات، کە هەفتەی رابردوو پۆلیسێکی سپی پێست چۆکی خۆی خستبووە سەر ملی و گیانی لەدەست دا.

جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ، لە شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا چووبووە دوکانێک و دراوی 20 دۆلاری بۆ کڕینی کەلوپەل بەکار هێنابوو، بەڵام خاوەنی دوکانەکە گومانی ساختەبوونی دۆلارەکەی کردبوو و پەیوەندیی بە پۆلیس کردبوو.

دوای گەیشتنی بە دوکانەکە، پۆلیسێکی سپی پێست چۆکی خۆی خستبووە سەر ملی جۆرج فلۆید و ئەویش هاواری دەکرد ”ناتوانم هەناسە بدەم“، بەڵام پۆلیسەکە گوێی بە هاواری ئەو پیاوە رەش پێستە نەدا و کوشتی.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure