لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

سەرکردەیەکی داعش لە كاتی ئەنجامدانی كارێكی تیرۆرستی دەستگیرکرا

30/05/2020


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سەركردەیەكی داعش لە بەغداد دەستگیرکرا کە ئامادەکاری بۆ تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چینراو کردووە. 

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە کە ئەو سەركردەیەی داعش لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی دەدا لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراو، لە باشووری بەغدا ئەنجام بدات.

شایەنی باسە ئاماژە بەوەشكراوە كە تیرۆریستیەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، برینداربوو، باس لەوەشكراوە كە هێزە ئەمنییەكان دوو بۆمبەكەیان لە ناوچەی سەعیدات باشووری بەغدا پووچەڵكردووەتەوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو تیرۆریستە سێ برای هەبووە كە سەرجەمیان لە مووسڵ خۆیان تەقاندووەتەوە و جگە لەوەیش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشووری بەغدا تەقاندووەتەوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure