لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ئەڵمانیا ڕێكخراوی حیزبوڵڵای قەدەغەکرد

30/05/2020


وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی حیزبوڵڵای لوبنانی لەسەر خاکی وڵاتەکەی و پۆلێنکردنی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر ئەو کەسانەی کە سەر بەو رێکخراوەن و چەند کەسێکیان دەستگیر کرد.

لەم بارەیەوە، ھورست زیھۆڤر،وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا وتی، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ بریاریدرا بە قەدەغەکرنی كارو چالاكی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئەڵمانیا.

بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا پێشبینی ئەوە دەکەن، نزیکەی 1050 کەسی توندرەوی ئەو رێکخراوە لە وڵاتەکەیاندا ھەبێت.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure