لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

پلانێكی مەترسیداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان شكستی پێهێنرا

31/05/2020


هەواڵگری عێراق ئاشكرایكرد، پیلانێكی تیرۆریستیی مەترسیداری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامییان شكستپێهێناوە، كە نیازی ئەوەیان هەبووە لە پارێزگای بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە و هەرێمی كوردستانیش ئەنجامیبدەن.

لەوبارەیەوە ئەبوعەلی بەسڕی سەرۆكی شانەی هەڵۆكان و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە:" ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركراون، كە چەندین كەیسیان لە دژ تۆماركراوە و كاری تیرۆریستییان دژی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەنجامداوە و لەو ناوچانەی تێیدا چالاكن تێیدا بازگەی وەهمییان داناوە و خەڵكیان دەستگیركردوە و ئەشكەنجە داوە، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەدین."

ئەبوعەلی بەسڕی رونیشیكردوەتەوە:" شانەی هەڵۆكان چەند پرۆسەیەكی نهێنی خێرای ئەنجامداوە و بوەتەهۆی شكستپێهێنانی پیلانێكی ئەو چەكدارانە، كە نیازیان هەبوە پارێزگای بەغدا و چەندین پارێزگای دیكە و هەرێمی كوردستانیش بكەنە ئامانج."

بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە:" لە پرۆسەكاندا چەند چەكدارێك كوژراون و چەندین شانەی نوستو هەڵوەشێنراونەتەوە، هەروەها دەستبەسەر چەندین مادەی تەقینەوە و چەك و پێداویستیدا گیراوە، تەئكیدیشدەكاتەوە بە شكستهێنان بە پیلانەكە ژیانی چەندین هاووڵاتی مەدەنی رزگاركراوە و رێگری لە وێرانكاری و رشتنی خوێن كراوە."

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure