لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

عەلی قەرەداغی لە سەر دۆسێی ئایاسۆفیا پشتیوانی ئەردۆغان دەكات

پێش 4 هەفتە


ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەسەر گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا لە توركیا و كردنی بە مزگەوت پشتیوانی لە بڕیارەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەكات.

عەلی قەرەدا‌غی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە راگەیەنراوێدا لە پەرەی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە"مزگەوتەكانی موسڵمانان لە ئەندەلوس دەكرێن بە كەنیسە و یانەی شەوانە، لە هیندستان دەكرێن پەرستگای دیكە و قودسیش كە شوێنی پیرۆزی موسڵمانانە دەخوازن بكرێت بە پایتەختی جولەكە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای 86 ساڵ لە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا، دوێنێ ئەنجومەنی شورای توركیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی كردنە مۆزەخانەی ئایاسۆفیا، بەمەش جارێكی دیكە وەكو مزگەوت ئەو شوێنە مێژوییە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و سەرۆك كۆماری توركیاش بڕیارەكەی پەسەندكرد.

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەڵێت، لەكاتێكدا مۆزەخانەی ئایاسۆفیا دەكرێت بە مزگەوت "كاردانەوە و نەفرەتی دڵ نەخۆشەكان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەردەكەوێت"، جەختیش دەكاتەوە ئەو هەنگاوەی توركیا گەڕانەوەی ئایاسۆفیایە بۆ بنەمای راستەقینەی خۆی.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure