لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ئەنجومەنی كەنیسەكانی جیهان نیگەرانە لە گۆڕینی ئایا سۆفیا

پێش 3 هەفتە


  ئەنجومەنی كەنیسەكانی جیهان كە نوێنەرایەتی 350 كەنیسە لەجیهاندا دەكات، نامەیەكی دڵگرانی و ناڕەزایەتییان داوەتە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەپای ئەو بڕیارەی كە داویەتی بەوەی ئایا سۆفیا بكرێتە مزگەوت.


یوان ساوكا، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی كەنیسەكانی جیهان بەوەكالەت كە بارەگاكەی لە جنێفە، لەنامەیەكیدا نوسیویەتی: ئایا سۆفیا شوێنێكە بۆ كرانەوە و بەیەكتر گەیشتن و سرووش بۆ مرۆڤ لەسەرجەم نەتەوەو ئایینەكان.


رۆژی هەینی رابردوو، سەرۆكی توركیا رایگەیاند: بڕیاریداوە مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بكرێتە مزگەوت، ئاماژەشی بەوە كردووە كە رۆژی 24 ی تەمووز  یەكەم نوێژی هەینی تێدا دەكرێت.


بڕیارەكەی سەرۆكی توركیا ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتۆتەوە، لەو بارەیەوە هەریەك لەوڵاتانی یۆنان و فەڕەنسا و رووسیا و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بڕیارەكە نواندووە.


جێی ئاماژەیە، كاتدرائی ئایا سۆفیا لەسەدەی شەشەمی زایینیدا لەلایەن ئیمپراتۆری بێزەنتییەكانەوە دروست كراوە، بەڵام دوای هاتنی دەسەڵاتی عوسمانیی بۆ قوستەنتنییە لەساڵی 1453 شوێنەكە كرا بەمزگەوت، بەڵام دوای رووخانی دەسەڵاتی عوسمانییەكان لەجەنگی جیهانیی یەكەمدا، مستەفا كەمال ئەتاتورك سەرۆكی ئەوكاتی توركیا لەساڵی 1935 مزگەوتەكەی كردەوە بەمۆزەخانە، رێكخراوی یونسكۆش بە شوێنێكی كەلەپووری جیهانیی ناساند.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure